ژنانی گەنج لە شەنگال بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم یاری بالەیان کرد

یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنج بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی جیهانی دژی ژنان لە گوندی دیگوری شەنگال یارییەکی بالەیان کرد.

یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنج بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی جیهانی دژی ژنان لە گوندی دیگوری شەنگال یارییەکی بالەیان کرد.

شەنگال

 

توندوتیژی دژ بە ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا بە شێوەیەکی سیستماتیک لەلایەن پیاوەوە ئەنجام دەدرێت، هێزی نێر کە لە هێز و وزەی ژنان دەترسێت، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دەست بە شێوازی توندوتیژی دەکات بۆ ئەوەی ژنان لە کۆمەڵگا و ژیان بوەستێنن، ئەم توندوتیژییە هەندێ جار لە ڕووی جەستەییەوە بەرامبەر بە ژنان بەکاردەهێنرێت، هەندێ جار لەڕووی بێڕێزییەوە، لە هەموو سەرکەوتنێکی ژنان لە جیهاندا لە پشتەوە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورە هەیە، ٢٥ی تشرینی دووەم یەکێکە لەو خەباتانەی کە ژنانی ئەمریکای لاتین لە ١٩٨١دا بڕیاریان لێدا لە کۆبوونەوەیەکیدا یادی خوشکانی میرابێل بکەنەوە، لە ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و تێکۆشانی ئەو ژنانە دوای ١٠ ساڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم ڕۆژەی بەڕۆژێکی جیهانی دژ بەتوندوتیژی دژی ژنان ناساندووە.

 

"لە ئێزدیدا ژن پیرۆزە"

بۆ ژنانی ئازاد تەنیا شوێن و مێژوو دەگۆڕێن، بەڵام لە هەر پارچەیەکی دنیادا ژنانی باوەڕ و کەلتووری جیاواز هەمیشە تاکە ڕێگەی نەبڕاوە بۆ شەڕکردن لە دژی حیکمەتی حوکمڕانی لە ژێر سەختترین هەلومەرجدا، یەکێک لەو کۆمەڵگایانە کۆمەڵگەی ئێزدییە و کۆمەڵگای ئێزدی خاوەنی کلتورێکی پەیوەندیدارە بە سروشت و ژنانەوە و ژنان بە هەموو شێواز و وێنەی باوەڕی ئێزدیەکانەوە پێشەنگی دەکەن و شوێنی دایک شوێنێکی پیرۆزە، بەڵام سیستەمی دەسەڵات کە هیچ ڕەنگێک لە دەرەوەی خۆی ناناسێتەوە هەزاران ساڵە بۆ ئەوەی ئەم کلتورە و ئێزدی نەمێنی ٧٤ فەرمانی بۆ ئەم کۆمەڵگەیە هێناوە، بۆ هێشتنەوەی ئەم کلتورە جوانەی ئێزدی لە هەر فەرمانێکدا ژنان ئامانجی پیاوانی دەسەڵاتدار بوون و ئەم فەرمان و فشارانەی ئێستا وای لە ژنان کرد کە ڕووبەڕووی فشاری جۆراوجۆر ببنەوە، بەڵام ژنانی ئێزدی کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە دوای فەرمانی ٧٤ی ئابی ٢٠١٤وە خۆیان ڕێکدەخەن دەڵێن: "دوای فەرمانەکەمان بیرۆکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانمان ناسیەوە، بە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ و کلتورە ئێزدیەکانمان کۆدەبینەوە و لە هەموو بوارێکدا خۆمان پێشدەخەین".

 

"کوشتنی ژنان کوشتنی کۆمەڵگایە"

یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی لە گوندی دیگوری شەنگال یارییەکی بالەیان کرد بۆ ئەوەی سەرنج ڕابکێشن بۆ توندوتیژی دژی ژنان، پێش ئەوەی ژنانی گەنج دەستیان بە یاریەکە بکەن، ژمارە ٢٥یان لە ڕاکردنێکدا نووسی و باسی مانای ئەو ڕۆژەیان کرد لەلایەن سارا بۆتان، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ژنانی گەنجەوە.

سارا بۆتان لە سەرەتای لێدوانەکەیدا ئیدانەی توندوتیژییەکانی سەر ژنان دەکات و ئاماژە بەوەدەکات کە لەبرامبەر بۆچوونی زاڵی پیاو هەموو ڕۆەکان بکەنە تێکۆشان و وتی: " فشار و زۆرداری لەسەر ژنانی جیهان هەیە و لە شەنگال چەندین کچی گەنجی ئێزدیش بەهۆکاری جۆراوجۆر دەکوژرێن، بەڵام ئێمە باش دەزانین کە هۆکاری  ئەمە پیاوانن، ئەمە هۆکاری ئەو سیستەمەیە کە ژن لە خۆ ناگرێت، کوشتنی ژنان کوشتنی کۆمەڵگایە، بۆیە ئێمە وەک ژنانی گەنج تا کۆتایی لە دژی توندوتیژی تێدەکۆشین و کۆمەڵگاکەمان لە دەسەڵاتی پیاو لادەدەین".

 

"لەگەڵ رێکخراودا داهاتوویەکی ئازاد دروست دەکەین"

سارا بۆتان تیشکی خستە سەر تێکۆشانی ژنانی ئێزدی و لە بەردەوامیدا وتی: "دوای فەرمانی ژنانی ئێزدی گۆڕانکاری زۆر کرا، ئێمە وەک ژنانی گەنج لە ڕێگەی ڕێکخراوەکەمانەوە ئەم تێڕوانینانە دەشکێنین و دڵنیا دەبینەوە کە هەموو ژنانی ئێزدی لە داهاتوویەکی ئازاددا دەژین".

دوای وتارەکان یاری بالەی ژنانی گەنج دەستیپێکرد تیمی سنونێ و تیمی دوگوری کچانی گەنج بەرامبەر یەکتر یاریان کرد، تیمی سنون ٣ بە ١ لە تیمی دوگوری بردەوە، لەکۆتایی یارییەکەدا هەڵبژاردەی براوە خەڵات کرا.

ژنە گەنجەکان وتیان کە ئەوان ئەم یارییە دەکەن بۆ گۆڕینی ئەو تێڕوانینە هەڵەیەی کە دەڵێن "ژنان ناتوانن".

 

"ئێمە لەم یاریانەدا پێشکەوتنێکی زۆرمان ئەنجام داوە"

وەفا فانو، سێ ساڵە وەرزشەوانە ئاماژەی بەوەکرد کە وەک کچانی گەنج هەرگیز توندوتیژی دژی ژنان قبوڵ ناکەن و لە ڕێگەی ڕێکخراوەکەیانەوە کۆتایی بەو توندوتیژییانە دەهێنن، وتی: " پێش فەرمانەکە کاری وەرزشی و چەندین کاری تر بۆ ژنان شەرمنانە دەبینرا بەڵام دوای فەرمانەکە ژن  خۆی ڕێکخست و داوای مافەکانی کرد بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا زیاتر لە ژنانی ئێزدی بە ئیرادەی خۆیان لە جاران کار دەکەن، ئێمە لەم یاریانەدا زۆر گەشەمان کردووە ئێمەش بۆ پێشبڕکێ دەچینە دەرەوەی شەنگال و بە پلەی بەرز دەگەڕێینەوە".