یاریزانێکی تونسی دەبێتە براوەی مەدالیای زێڕ

روع تلیلی، یاریزانێکی تونسیەو بە شکاندنی ڕیکۆردی جیهانی توانی ببێتە براوەی پێشبڕکێی دیسک و بووە براوەی مەدالیای زێڕ.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١ی ئەیلول یاریزانی تونسی "روع تلیلی" لە پێشبڕکێی دیسک لە جۆری F41 لە تۆکیۆ توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ببێتە خاوەنی مەدالیای ئاڵتوون.

 

ئەو یاریزانە تونسیە کە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی تونس و جیهان توانی ڕیکۆردی جیهانی بشکێنێت بە تۆمارکردنی ٣٧.٩١ مەتری، جگە لە مەدالیای زێڕ بۆ ئەمجارەی سەرکەوتنەکەی پێشتریش بووەتە براوەی زێڕ لە ساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ لە لەندەن.

 

وڵاتی تونس بە بەشداری ٢٦ وەرزشوان بەشداریان لە پاڵەوانیەتی تۆکیۆ کردووە کە ١٦ی پیاوە و ١٢ی ژنە و لە ٢٤ی ئاب دەستیپێکردوەو تا ٥ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.

 

بە هەشت پاڵەوانیەتی، تونس توانیویەتی ببێتە براوەی ٩٢ مەدالیا، ٣٩ی زێڕ، ٣٣ی زیو و ٢٠ی بڕۆنزی، بەم جۆرەش پلەی یەکەمی جیهانی عەرەبی بەدەستهێناوە.