یانەی تۆپی پێی ژنانی کەنەدی پلەی یەکەمی ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆیان بەدەستهێناوە

یانەی تۆپی پێی ژنانی کەنەدا، ڕۆژی هەینی ٦ی ئاب بەرامبەر یانەی سوید سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕیان پێبەخشرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کۆتا یارییەکانی کێبڕکێی تۆپی پێ لە ئۆڵۆمپیکی ٢٠٢ لە تۆکیۆ، یانەی کەنەدی ڕۆژی هەینی، ٦ی ئاب، هەردوو یانەی ژنانی کەنەدا و سوید لە یاریگای تۆکیۆ بەرامبەر یەک یارییان کرد، بە ئەنجامی ١-١ هەردوو یانەکە یەکسان بوون، پاشان بە پەناڵتی یانەی کەنەدا بە ئەنجامی ٣ بە ٢ توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

یانەی میللی ژنانی کەنەدا لە دوو دەورەی کۆتایی ئۆلۆمپیاتدا مەدالیای برۆنزیان بەدەستهێناوە و لەم دەورەیەشدا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا و مەدالیای ئاڵتونییان پێبەخشرا.

 

ت.پ