یانەی بۆکسێن هەناسەیەکی پاکە بۆ ژنان و منداڵانی کچ لە کەرتی غەززە

لە چادرێکی سادەدا لەنێو شارێکی جەنگاویدا، ژنانی غەززە دەگەڕێنەوە بۆ بۆکسێن، بەدوای سەرچاوەیەکی هێزدا دەگەڕێن بۆ پاراستنی خۆیان، لەناو داروپەردوو و ترسەکاندا، رەهەف ئەبو ناجی و هاوڕێکانی بڕیاریان داوە، هەنگاو بە هەنگاو، ژیانیان بونیاد بنێنەوە.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەززە- دوای سێ ساڵ لە شەڕی کەرتی غەززە و وێرانکردنی بارەگا فەرمییەکەی لە ڕۆژئاوای شارەکە، یانەی بۆکسێنی ژنان بڕیاریدا دووبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی ژنان بدات لە ئەنجامدانی ئەو وەرزشە سەرەڕای کەمی سەرچاوەکان، چادرێکیان کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی خۆڕاگری منداڵانی کچ و ژنان و باشترکردنی لەشجوانی و تەندروستی دەروونییان.

 

رەهەف ئەبو ناجی، ئەندامی ”Gaza boxing women” ”یانەی بۆکسێنی ژنانی غەززە” وتی: کردنەوەی یانەکە، تەنانەت لە چادرێکدا، هیوایەکی زۆری پێبەخشیوە، بەو پێیەی وەرزشەکەی زۆر خۆشدەوێت و لە تەمەنێکی بچووکەوە پەیوەندی پێوەکردووە، هەروەها سەرنجی کاریگەری گەڕانەوەی بۆ وەرزشی لەسەر تەندروستی جەستەی داوە، بەو پێیەی ڕزگاری بووە لەو سەرگێژخواردنەی کەهەمیشە هەی بوو، تەندروستی دەروونی باشتر بووە بەو پێیەی چیتر توڕەیی درێژخایەنی نییە، چونکە ئەو توڕەییە لە یارییەکەدا ئازاد دەردەکات.

 

دووپاتیشی کردەوە، لەو کاتەوەی بەشداری بە یارییەکەوە کردووە، یەک ڕۆژیشی لەدەست نەداوە، تەنها ئەو کاتە نەبێت کە شەڕ لە شارەکەدا هەڵگیرسا و هێزەکانی ئیسرائیل بە سووتاندن و دواتر بۆردوومانکردنی بارەگای یانەکەیان وێران کرد، مانەوەی لە باکوور لەژێر ئاگردا و ئاوارەبوونی ڕاهێنەر و یاریزانەکان بۆ باشور وای لێکرد بۆ ماوەی سێ ساڵ یاری نەکات، هەرچەندە بارەگای یانەکە لە باشوور کراوەتەوە، بەڵام گەیشتن بەو ئاستە قورس بووە.

رەهەف ئەبو ناجی ماوەی نۆ ساڵە خەریکی یاری بۆکسێنە، ئێستا تەمەنی ٢٠ ساڵە، خۆی بە جیاواز لە زۆرێک لە ژنانی گەنجی هاوتەمەنی پێناسە دەکات، تا ڕاستە بێت، ناترسێت بۆچوونی خۆی دەرببڕێت.

 

جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پاڵپشتی خێزانەکەی بەشداری کردووە لە پەرەپێدانی تواناکانی و بەردەوامبوون لە مەشقی بۆکسێن بە شێوەیەکی پیشەیی و بەشداریکردن لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان، هەروەها دایک و باوکی لە هەموو ئەو پاڵەوانێتیانەدا ئامادە بوون کە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئەو پشتگیرییە بەردەوامەی لە ڕاهێنەرەکەیەوە وەریگرتووە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە گەیشتن بە ئاستی ئێستای.

 

وتیشی: تێڕوانینی کۆمەڵگە بۆ کچێک کە یاری بۆکسێن دەکات، بێزاری ناکات، ڕێگە نادات داهاتووەکەی ڕابگیرێت یان دەستبەرداری شتێک بێت کە خۆشی دەوێت تەنها لەبەر ئەوەی کۆمەڵگە بەراوردی دەکات بە پیاوان و پەسەندی ناکات لەوەی کە دەیکات، هەروەها بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هەلومەرج ڕێگەی پێدەدات غەززە بەجێبهێڵێت و میدالیای نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت.

 

لەگەڵیشیدا، هەوڵدەدات خوێندنەکەی تەواو بکات سەرەڕای بارودۆخی نەگونجاوی شارە گەمارۆدراوەکە، کە مەشقکردنی هەموو شتێک بۆ ژنان قورس دەکات، بەتایبەتی وەرزش، کاتێک بیری یانەیەک کردووە پێی وتراوە: بەسە ئەم قسە بێواتایە! لەم دۆخەدا باسی چ وەرزشێک دەکەیت؟

 

بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوونی ژنان

فەرەح ئەبو قەمسان، یاریزانی یانەی”Gaza boxing women” ”یانەی بۆکسێنی ژنانی غەززە” ڕایگەیاند، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر یانەکە کرایەوە، بڕیارەکەش لە وەڵامی خواستی ژنانی گەنجی شارەکەدا بووە، کە بەردەوام  پەیوەندییان بە ماڵپەڕی یانەکەوە کردوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، کە ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی کردنەوەی لقەکە لە باشووری کەرتی غەززە و ئەو ڕاستییەی کە نزیکەی ساڵ و نیوێکە مەشق و ڕاهێنان بەردەوامە، گرنگە ژنانی گەنج فێری بەرگریکردن لە خۆیان بکرێن، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی سەختی کەرتی غەززە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، یانەکە بە سەرچاوە سنووردارەکانی دەرگاکانی بەڕووی هەموو ژنان و منداڵانی کچی تەمەن جیاوازدا کردووەتەوە، کە بەم دواییە بەهۆی کەمی کەرەستەی وەرزشی لە شارە گەمارۆدراوەکەدا دەستیانکەوتووە، هەروەها یاریزانەکان لە ئێستادا پێویستیان بە ماتێکی ئەرزی و جانتای باندج و دەستکێش و دەمپارێز و ئامێری دیکە هەیە کە لەم ماوەیەدا دەتوانرێت جگەلێیان کاری پێ بکرێت.

 

ستایشی جۆش و خرۆشی منداڵانی کچی کرد و هەموو جارێک کە یەکێک بۆ یەکەمجار سەردانیان دەکات تێگەیشتنی خۆی دەردەبڕێت و ئەو پرسیارە ئاشنایە دەکات، ”ئایا یانەیەکی بۆکسێن هەیە بۆ ژنان لە شاری غەززە؟" وتی: پێشوازی لە هەموو سەردانکەرێک دەکات و بە ڕوونکردنەوە و فێرکردنی هەنگاوە سەرەتاییەکان دەستپێدەکات، ئەم وەرزشە پێویستی بە سەرنجێکی بەرز هەیە نەک تەنها هێزی ماسولکەکان، بۆیە چەند جارێک هەنگاوەکان دووبارە دەکاتەوە بۆ ئەوەی دڵنیابێت کە بە دروستی ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوەی دوربکەوێتەوە لە وەرچەرخان یان برینداربوونی مەچەک و دەستەکان، هاوکات ئامۆژگاریان دەکات کە نینۆکیان درێژ نەبێت.

 

تەمەنەکانی ناو یانەکە لە ٦ ساڵەوە تا ٣٠ ساڵ دەبێت، هەموویان لە یەک شوێن کۆبوونەتەوە چونکە پێیان وایە جەستەیان پێویستی بەم وەرزشە هەیە و ئەم یارییە متمانە بەخۆبوونی ژن زیاد دەکات و بڕیارەکانی باشتر دەکات، بانگهێشتی هەموو منداڵانی کچ و ژنان دەکات بۆ سەردانی شوێنەکە و دەست بکەن بە یاریکردن دوور لەوەی کۆمەڵگە باسی دەکات لەڕووی کۆنەپەرستییەکی نەرێنی بەرامبەر بە یارییەکە یان یاریزانەکان.