وەرزشوانانی کوردستان بوونەتە یەکەمەکانی وڵاتانی عەرەبی

وەرزشوانانی سلێمانی پاش بەدەستهێنانی چەندین خەڵات و ئاستی بەرز لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا، لەلایەن وەرزشی سلێمانییەوە ڕێزلێنانیان پێبەخشرا. سلێمانی

وەرزشوانانی سلێمانی پاش بەدەستهێنانی چەندین خەڵات و ئاستی بەرز لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا، لەلایەن وەرزشی سلێمانییەوە ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

سلێمانی

 

پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستی ١٨ وڵاتی عەرەبی لە وڵاتی تونس بەڕێوەچوو، تێیدا کچە وەرزشوانانی شاری سلێمانیش لەسەر ئاستی عێراق بەشداری پاڵەوانێتییەکە بوون.

 

لە پاڵەوانێتییەکەدا هۆنیا ڕەفعەت لە ئاستی تازە پێگەیشتووان لە ڕاکردنی ٤٠٠ مەتریدا پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەستهێنا، مەدالیای زێڕی بەدەستهێناوە و ژمارەی پێوانەیی عێراقی شکاندووە.

 

لە هەمان پاڵەوانێتیدا دێرین بەختیاری تەمەن ١٦ ساڵ لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتریدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا، کە لەسەر دەستی ڕاهێنەر شەمام شوانی ڕاهێنانی کردووە.

 

کۆی گشتی ٢١ ڕاهێنەر و وەرزشوانی کورد، لە پاڵەوانێتییەکەدا بەشداربوون، لە دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان دوێنێ ٢ی مانگ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانییەوە خەڵات و ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.