وەرزش بۆ پشتیوانیکردن لە ژنانی ئاوارە

ئەکادیمیای سویسری بۆ گەشەپێدان "SA4D" و ڕێکخراوی پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی "CPSO" ڕێبازێکی وەرزشی بەکاردێنن بۆ یارمەتیدانی ژنانی پەنابەری باشووری سودان بۆ زاڵبوون بەسەر کاریگەرییە دەروونیەکانی جەنگدا.

ئەکادیمیای سویسری بۆ گەشەپێدان "SA4D" و ڕێکخراوی پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی "CPSO" ڕێبازێکی وەرزشی بەکاردێنن بۆ یارمەتیدانی ژنانی پەنابەری باشووری سودان بۆ زاڵبوون بەسەر کاریگەرییە دەروونیەکانی جەنگدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ساڵی ٢٠١٣ەوە کە شەڕ لە باشووری سودان دەستی پێکردووە، زیاتر لە چوار ملیۆن کەس ئاوارەی ناوخۆیی بوون یان ڕوویان لە وڵاتانی نزیک کردووە، زۆر کەس کۆچیان کرد بۆ ئۆگەندا، لەوانە بەشداربووانی ژنانی پرۆژەی جووڵانەوە، ئەکادیمیای سویسری بۆ گەشەپێدان "SA4D" و ڕێکخراوە هاوبەشە ناوخۆییەکانی "CPSO" لە ساڵی ٢٠١٢ەوە تا ساڵی ٢٠١٦ پڕۆژەکەیان لە باشووری سوودان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد، پشتگیری ژنان دەکەن لە زاڵبوون بەسەر کاریگەرییەکانی پەیوەست بە جەنگ لە ڕێگەی ڕێبازێکی وەرزشییەوە.

 

کاتێک لە ساڵی ٢٠١٦دا توندوتیژی لە کاجۆ-کێجی باشووری سودان بەرزبووەوە، "CPSO" و زۆربەی بەشداربووانی پڕۆژەکە ناچاربوون بڕۆن، بەڵام پڕۆژەکە بەردەوام بوو لە کامپی پەنابەرانی پالۆرینیا لە باکوری ئۆگەندا، بەشداربووانی پێشوو دووبارە چالاکی وەرزشیان گرتەوە.

 

کارامەیی ژیان و پێکەوەبەستنی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی تۆپی پێ

ژنانی ئاوارە خۆیان ناتوانن دەست بە وەرزەکانی تۆپی پێ بکەن، چونکە سەرەتا چالاکیەکان لە باشووری سودان ئاسان نەبوو، کینیس گۆدی، دەرهێنەر و دامەزرێنەری سی پی ئێس ئۆ، دەڵێت: "پێویستییەکی قووڵ و هەڵسەنگاندنی دەقەکە بە تایبەتی گرینگ بوو، "چونکە ئەم پرۆژەیە شتێکی تەواو نوێ بوو".

وتیشی: "بەهۆی کلتورەوە ژنان یاری تۆپی پێیان نەکرد هەندێک پیاو قبوڵیان نەبوو ژن و کچەکانیان بەشداری چالاکیەکان بکەن بۆیە، ئێمە گفتوگۆی گرووپمان لەگەڵ پیاوان دەستپێکرد، پێویست بوو سوودەکانی چالاکییە وەرزشییەکان بۆ تەندروستی دەروونی و جەستەیی ژنان ڕوونبکەینەوە، دوای ئەو گفتوگۆیانە ژنان توانیان بە سەلامەتی لە چالاکیەکاندا تۆمار بکەن و بەشداری بکەن.

 

لیلیان شارۆن جۆکۆدۆ، ڕێکخەری بەرنامەکە ئاماژە بەوەدەکات کە وەرزش ژنان و کچان بەهێز دەکات و ئەوەشی وتی: "کاتێک ژنان دەتوانن یاری تۆپی پێ بکەن، پیاوان دەتوانن پشتگیری ژنان بکەن لە چێشت لێنان یان ئاو کێشان، شکاندنی کڵێشەی جێندەر یەکێکە لە چەندین تەوەر لە دانیشتنەکانی هۆشیارکردنەوە بۆ کۆمەڵگای فراوانتر بۆ ئەوەی ژنانی ئاوارە و منداڵ و لاوان و پیاوان بگرێتەوە".