تیپی تۆپی پێی ژنانی ئیزاتیس کاران بە سێ گۆڵ لە یانەی یاسام کوردستانی بردەوە
لە خولی نایابی ژنان، تیپی تۆپی پێی ژنانی ئیزاتیس کاران فارس، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە تیپی تۆپی پێی ژنانی یاسام کوردستانی بردەوە.
سنە
لە چوارچێوەی خولی نایابی ژناندا، یاسام کوردستان ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەم، لە یاریگای غۆلان ٢٢ لە شاری سنە، میوانداری تۆپی پێی ژنانی ئیزاتیس کاران فارسی کرد، کە یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتایی هات.
تیپی تۆپی پێی ئیزاتیس کاران فارس، گێمی یەکەمی یارییەکەی بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتایی پێهێنا، وە لە گێمی دووەمدا گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، هەروەها تیپی تۆپی پیی یاسام کوردستانیش لە گێمی دووەمدا دوو گۆڵی تۆمارکرد.
گۆڵەکانی تیپی تۆپی پێی ژنانی یاسام کوردستانی لەلایەن سوەینج سلیمانی و تاهیرە مەنسوری تۆمارکران، گۆڵەکانی تیپی تۆپی پێی ژنانی ئیزاتیس کاران فارسیش لەلایەن هەریەکە لە دینا قوربانی و هێلیا بیلتن و مریەم خەلیلی تۆمارکران.
تیپی تۆپی پێی ژنانی یاسام کوردستان خاڵێکی بەدەستهێنا، ئیزاتیس کاران فارسیش بە چوار خاڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەروەها ١٢ یاریش ماوە بۆ تەواوکردنی خولەکە.