تۆمارەکەی گیتی موسەوی وەک بەهێزترین ژنی جیهان

گیتی موسەوی بەهێزترین ژنی جیهان تۆمارێکی نوێی بەدەستهینا بە ڕاکێشانی ئۆتۆمبێلێکی ١٧ تۆن لەسەر ڕێگایەکی تەخت.

ناوەندی هەوال

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، گیتی موسەوی ڕاکێشانی ئۆتۆمبێلێکی ١٧ تۆن لەسەر ڕووکەشێکی تەختی تۆمار کردووە و ناوی وەک بەهێزترین ژنی جیهان تۆمارکراوە.

 

سەعید ئەسغەری نەژاد عەکاف سەرۆکی بەهێزترین بڕی تەبرێز بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە گیتی موسەوی لە بواری وەرزشی ژناندا تۆماری جیهانی کردووە و یەکەم ژنە کە ئەم قورساییەی ڕاکێشاوە.

 

گیتی موسەوی بەهێزترین ژنی جیهان لە تۆماری پێشوویدا توانی زیاتر لە ١٢ تۆن بەدووریی ٣٠ کیلۆمەتر ڕابکێشێت.

 

جگە لەهەوڵدان بۆ دانانی تۆماری نوێ، هەروەها سەرۆکی شاندی کرۆس ترینینگی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتە.