سه‌ركه‌وتن بۆ چیای شاه فوولاد له‌لایه‌ن ژنانی شاخه‌وانی ئه‌فغانستانه‌وه
ئه‌و چیایانەی چەندین ساڵە وەک بارەگا بۆ شەڕ بەکارهاتووە، لووتكه‌كانی بۆ وێرانكردنی شاره‌كان كراوه به بارەگای سه‌ربازی، ئه‌مڕۆ شاخه‌وانه‌كان نه بۆ شه‌ڕ و نه بۆ خوێن ڕشتن، به‌ڵكوو بۆ نیشاندانی هێز و توانایی خۆیان بەرەو لوتکەکانی سه‌رده‌كه‌ون.
په‌روانه كبریت
كابول – تیمی شاخه‌وانی Hike ventures Afghanistan یه‌كه‌م تیمه له ئه‌فغانستان كه به ڕێبه‌رایه‌تی ژنێك توانیویانه به‌رزترین چیای بابا به ناوی چیای شاه فوولاد به به‌رزایی ٥١٤٠ مەتر سه‌ربكه‌ون.
ڕه‌نگه به‌ڕێوه‌بردنی تیمێك له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه شتێكی زۆر چاوه‌ڕوانكراو و سه‌یر نه‌بێت، به‌ڵام له وڵاتی ئه‌فغانستاندا كه هێزی ژنان نابینرێت و بۆ ژنان سنوورێكی فراوان دانراوه، ئه‌مه شتێكی سه‌یر و كرده‌وه‌یه‌كی بوێرانه‌یه.
عاقله هاشمی یه‌كێك له ژنانی شاخه‌وانی ئه‌فغانستانه كه توانی ببێته ڕێبه‌ری تیمێكی مه‌زنی ١٠ كه‌سی (٨ ژن و ٢ پیاو) و بەرزترین چیای بابا به ناوی شاه فوولاد سه‌ركه‌ون، عاقله لە ساڵی ٢٠١٧دا لەگەڵ گروپی قەچاردا دەستی بە شاخەوانی کردووە، دوای ئه‌وه‌ش له حوزەیرانی ٢٠٢٠دا بووە ئه‌ندامی گروپی Hike ventures Afghanistan. توانیان پێکەوە چەندین چیای بەرزی ئەفغانستان ببڕن، ئەو شاخانەش بریتین له چیای نوشاخ هه‌رێمی به‌ده‌خشان، چیای شاه فوولاد هه‌رێمی بامیان، چیای ساڵنگ و چیای په‌نجشیر.
عاقله ئاماژەی بەوەدا کە بە پێی كه‌لتوری زاڵ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانستان شاخه‌وانی كارێكی پیاوانهیە یان به‌م شێوازە لە کۆمەڵگەدا ڕەنگی داوەتەوە، بۆیه له سه‌ره‌تاوه ته‌نانه‌ت کەسوکاری عاقلە ڕێگریان کردووە و لە کەسە نزیکەکانیشییەوە قسەی ناشرینی بیستووە، به‌ڵام وەک ژنێک ئەو قسانە نەبوونەتە ڕێگر لەبەردەمیدا و بە پێچەوانەوە هەر قسەیەک بووە هێزێک تا زیاتر بەسەر چیا بڵندەکاندا سەربکەوێت و ببێتە چیا بڕەکان.
عاقله له په‌یامێک بۆ ژنانی ئه‌فغانستان دەنێرێت و ده‌ڵێت: "بڕوا و ئیمانتان به خۆتان هه‌بێت، ترس له ده‌رونتان دوور بخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی كه ده‌زانن بۆ ئێوه و كۆمه‌ڵگه باشه و به سووده ئه‌وه بكه‌ن."
مه‌رزیه مۆهاجر، یه‌كێكی تر له ئه‌ندامی تیمی شاخه‌وانی Hike ventures Afghanistan، بە ئەزموونەکانی دڵخۆشە و ده‌ڵێت: یه‌كه‌مین گەشتم لەگەڵ ئەم تیمەدا دەستپێکرد، سەرەڕای ناکۆکی و ئاستەنگییەکان توانیان بەسەر بەرزترین چیادا سەرکەون.
مه‌رزیه له‌سەر چیای بابا وه‌ها ده‌ڵێت: هه‌بوونی ژنان له تیمه‌دا کە ژنێک ڕێبەرایەتی دەکات هەستێکی خۆشم دەداتێ، خۆشحاڵم بەوەی کە توانیومانە بە ماوەیەکی کورت، لەگەڵ مەترسییەکی زۆردا دەستکەوتنی باش بەدەستبهێنین کە سەرکەوتنە بەسەر ئەم چیایەدا.
حسینا حسێنزاده یه‌كێكی تر له ئه‌ندامانی تیمی شاخهوانیهكه، ده‌ڵێت: ژنان نابێت سنور بۆخۆیان دابنێن، چونكه ئێمه خۆمان چارەنوسی خۆمان دەگۆڕین، داهاتووی خۆمان دروست ده‌كه‌ین. ئه‌و كاته بۆ به‌ده‌ست خستنی مافه‌كانی خۆمان پێویسته تێكۆشان بكه‌ین و زنجیری قه‌فه‌سه‌كان بشكێنین، ئاماژەی بەوەشدا: "شاخه‌وانی وه‌رزشێكی زه‌حمه‌ت و مه‌ترسیداره، به‌ڵام من ئه‌مڕۆ توانیم له‌گه‌ڵ گروپێكی ژناندا بەسەر به‌رزترین چیای ئه‌م وڵاتەدا سەرکەوین، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ژنان ده‌توانن به‌ره‌و به‌رزایی ئاسمانیش بفڕن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت".
تیمی Hike ventures Afghanistan پێكهاتووه له ژنان و پیاوان، جگه لە سەرکەوتن بەسەر چیای شاه فوولاددا چەندین چیای چیای دیکەی مەزن و بەرزیان لە ئەفغانستاندا بڕیوە، عه‌لی بابا فازیل، شاخهوانێكە بە ڕابەرایەتی عاقلە بەڕێکەوتوون بۆ سەر چیای شاە فوولاد، ده‌ڵێت: گەشتی زۆرم بۆ شاخ ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئه‌م گەشتە كه پێنج رۆژی خایاند، زۆر ئاسانتر و بە ڕێکخستووتر بوو لە گەشتەکانی دیکە.
فازیل بۆ ئەو کەسانەی ڕێگەی وەرزش لە کچەکانیان دەگرن دەڵێت: "با پشتیوانی كچه‌كانیان بن و بڕوایان به هێزی ئه‌وان هه‌بێت، چونكه هه‌میشه ژنان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه زۆر باشتر له هه‌ر پیاوێك ده‌توانن تیمێكی رێبه‌رایه‌تی بكه‌ن و كاری خۆیان و دهوروبەریشیان به‌رێوه ببه‌ن.
ره‌حمه‌ت ئه‌كبه‌ری ئەندامێکی دیكه‌ی تیمەکەیە وگەشتەکەی بە ئامانجی سه‌ركه‌وتن بەسەر چیای شاه فوولاددا دەستپێکردووە، وتی: "ڕووی قسه‌م بۆ ئەو کەسانەیە كه ژن لاواز و ناسك ده‌بینن و ده‌ڵێم، من هێزی ژنم له نزیكه‌وه بینی و هه‌ستم پێكرد، بینیم كه ژنان هه‌م ده‌توانن ببنه رێبه‌ر و هه‌م بەڕێوهبهرێكی باش".
ئه‌م شاخه‌وانانه وه‌كوو هه‌ر تاكێكی تر له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه نیگه‌رانن له نه‌بوونی ئاسایش و پێداویستی شاخه‌وانی كێشه‌ی ئه‌ساسی ئه‌م تیمه‌یه. ئه‌وان ده‌ڵێن، شه‌ش ساڵه بۆ هه‌ر گەشتێک هه‌موو خەرجییەکانیان له گیرفانی خۆیان داوه.
بابه‌تێك كه بۆ هه‌موو گه‌لی ئه‌فغانستان سه‌یره و به دیتنی ڤیدیۆ و وێنەی شاخه‌وانه‌كان سه‌رنجیان راده‌كێشێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شاخه‌وانانه له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ده‌رفه‌ت و پێداویستییەکان، بە هەموو شاخێکدا سەردەکەون و ئاڵای وڵاتەکەیان هەڵدەدەن.
شاخه‌وانی یه‌كێكە له‌و وەرزشانهی كه ده‌وڵه‌ت زۆر گرنگی پێنادات، ته‌نانه‌ت هه‌تا ئێستاش هیچ پشتیوانییه‌كی تیمەکە له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و فیدراسیونی شاخه‌وانی ئه‌فغانستانه‌وه نەکراوە.
ت.پ