نێرچانا مورای تۆمارێکی نوێی جیهانی بەدەستهێنا

دوای پێنج مانگ لە هاتنە دەرەوە لە ناوەندی ئوسترالیا، ڕاکەری ماراسۆن ئێرچانا مورای بارتلێت گەیشتە کەناری باشووری وڵات و تۆمارێکی نوێی جیهانی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

نێرچانا مورای تەمەن ٣٢ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ٦ هەزارو ٣٠٠ کیلۆمەتریی خۆی تەواو کرد ئەوەش دوای ئەوەی ماراسۆنەکەی هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی ١٥٠ ڕۆژ بەردەوام بوو.

 

هەوڵەکانی نێرچانا مورای بارتلێت تۆمارێکی نوێی جیهانیە کە یەکەم جارە ماراسۆنی ڕۆژانە لەلایەن ژنێکەوە بکرێت، بەنیاز بوو تەواوی درێژی ئوسترالیا بەڕێوە ببڕیت و تۆماری جیهانی گینس بشکێنێت، بۆ یەک لەدوای یەکترین ماراسۆنی ڕۆژانە لەلایەن ژنێکەوە کە لەلایەن بریتۆن کەیت جەیدنەوە ساڵی پار گیرابوو.

 

نێرچانا بۆ هۆشیارکردنەوەی قەیرانی لەناوچوون کە ڕووبەڕووی ئاژەڵ و ڕووەکەکانی ئوسترالیا دەبێتەوە، ماراسۆنەکەی ئەنجامدا، ئوسترالیا ماڵێکە بۆ هەندێک لە دەوڵەمەندترین هەمەجۆریی لە جیهانداکە بەشێکی زۆر لە کیشوەرەکەیە، بەڵام لە ناو خراپترین جیهانە بۆ لەدەستدانی هەمەجۆری ژیان.