محیا دارابیان مەدالیای زیوی بەدەستهێنا بۆ سەرکەوتن بەسەر بەردەڵاندا

دوای سەرکەوتنی لە چەندین پێشبڕکێ و وەرگرتنی مەدالیای زێڕ، بۆ جارێکی دیکە "محیا دارابیان" بووە براوە مەدالیای زیو.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ کۆتایهاتنی پاڵەوانیەتی گەنجانی جیهان لە پێشبڕکێی سەرکەوتن بەسەر بەردەڵاندا کە لە ڕووسیا بەڕێوەچوو، محیا دارابیان، پلەی دووەمی لە ڕیزبەندییەکە بەدەست هێنا.

 

محیا دارابیان، هاوڵاتی زەنجانی وڵاتی ئێرانە و تا ئێستا دوو جار مەدالیای زێڕی لە کیشوەری ئاسیا بەدەست هێناوە، بۆ ئەمجارەش مەدالیای زیوی بەدەست هێناوە.

ئەو وەرزشکارە پلەی پێنجەمی هەیە لە وەرزشکانی ئاسیادا کە بەناوی خۆیەوە تۆمار کرا بێت.

 

ت.پ