لە تۆپی پێی سەر شەقامەکانەوە بۆ خولەکانی سووریا و ڕۆژئاوای ئاسیا

فریال ئەحمەد، یاریزانی تۆپی پێ بە بوێری و ئیرادە هەنگاوی یەکەمی لە دامەزراندنی تیپی ژنان لە شاری کۆبانێ ناوە و ئێستا لەسەر ئاستی سووریا یاری دەکات و چەندین جام و خەڵات و مەدالیای بەدەستهێناوە.

بەرچەم جودی 

 

کۆبانێ-باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆتە جێگای خەبات و شۆڕش بۆ ژنان، دەرفەتی شکاندنی هەموو ئەو بەربەست و سنووردارکردنانەی پێبەخشیون کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم خەون و ئامانج و خواستەکانیان. یەکێک لەو ژنە گەنجانەی کە تەحەدای نەریت و نۆرمەکانی کۆمەڵایەتی کردووە و توانیویەتی بە ئامانج و خەونەکانی بگات، فەیال ئەحمەد، یاریزانی تۆپی پێیە.

 

فریال ئەحمەد، ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری کۆبانێیە و لە ساڵی ٢٠٠٢ لەدایک بووە، یاریزانێکی تۆپی پێیە و لە تیپی ئاسایش و هیلال یاری دەکات،  لە ساڵی ٢٠١٧ گەشتی تۆپی پێی دەستپێکردووە، وەک هێرشبەر و یاریزانی ناوەڕاست یاری دەکات. خەباتی کرد بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکات بۆ ئەوەی هەموو ژنانی گەنج بەشداری وەرزش بکەن و تیپ و خولەکانی ژنانیان هەبێت. لە ئێستادا فریال لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەروەها لە سووریا ناسراوە و ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە خولی ژنانی ڕۆژئاوای ئاسیا.

 

لە شەقام و قوتابخانەکانەوە بۆ تیمە فەرمییەکان

فریال سەرەتا باسی لە چۆنیەتی دەستپێکردنی یاری تۆپی پێ کرد و وتی: لەو خێزانەی کە تێیدا گەورە بووم، نزیکترین کەسەکان لە من کوڕ بوون، بە تایبەتی برایەکی دووانەم هەیە کە ئەوانیش کوڕن، و هەموو منداڵەکانی مامم کوڕ بوون، هەروەها منداڵ بووم و بێزار بووم چونکە ویستم کاتەکانم بە یاریکردن بەسەر بەرم، هەر بۆیە هەمیشە لە دەوروبەری کوڕان بووم کە ئەوانیش زۆر حەزیان لە یاری تۆپی پێ بوو و منیش لەگەڵیان بووم، من لەپێناو پێویستی تۆپی پێم کرد، بەڵام دوای ئەوەی ناسیم و فێربووم، زۆرم خۆشویست و وابەستەی بووم لەو کاتەدا، هیچ تیپێکی تۆپی پێی ژنان نەبوو، بۆیە لەگەڵ هاوڕێکانم و خێزانەکەم لە قوتابخانەکان و لەسەر شەقامەکان یاریم دەکرد لە ساڵی ٢٠١٧دا، پێشنیارم کرد کە تیپی تۆپی پێی ژنان پێکبهێنین بۆ ئەوەی خولێکی ژنان لە قوتابخانەکانمدا ڕێکبخەم و جامەکەمان بردەوە.

 

“زۆر هەوڵمدا، بەڵام کۆمەڵگە بەربەستی دروستکرد”

فریال ئەحمەد سەرنجی بۆ هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی تیپی تۆپی پێی ژنان ڕاکێشا و وتی: بابەتی دامەزراندنی تیپی تۆپی پێی ژنان هاتە مێشکم، منیش زۆر هەوڵمدا بۆ ئەمە، براکەم تیپێکی هەبوو، بۆیە چوومە لای مامۆستاکەیان و پێشنیاری ڕاهێنانی تیپەکانی ژنانم کرد، ئەویش قبوڵى کرد، لەو کاتەدا، زۆر بە جۆش و خرۆشەوە بووم، بەڵام نیگەران بووم لەوەی لە کوێوە یاریزانەکان کۆبکەمەوە کچانی ئامۆزاو خاڵۆزاکانم، هەروەها هاوڕێکانم، و ئێمە تیمی خۆمان پێکهێنا و دەستمان بە مەشق و ڕاهێنان کرد. تیپەکەمان بەرخۆدانی نەکردو لاواز بوو، ئەمەش بەهۆی فشاری ئەو خێزانانەشەوە بوو کە ئاستەنگیان بۆ کچەکانیان دروستکرد و ڕێگەیان پێنەدەدا یاری تۆپی پێ بکەن، لەو نێوەندەدا ڕاهێنەرێکی تیپی ژنان لە کانتۆنی جزیرە قسەی لەگەڵ کردین کە خولێکی تۆپی پێی ژنان لەسەر ئاستی سووریا بەڕێوەدەچێت، پێویستی بە هەندێک یاریزان بوو لەسەر ئەم بنەمایە ئەو ڕاهێنەرە هاتە کۆبانێ بۆ چاودێریکردن و هەڵبژاردنی یاریزانەکان و منی هەڵبژارد بەهۆی ئاستی باشمەوە.

 

"هەڵوێستی پەرەپێدانی وەرزشی ژنان بەرامبەر بە نەریتەکان"

فریال باسی لەوەشکرد کە هەنگاوی یەکەمی لە پەرەپێدانی وەرزشیژنان ناوە و وتی: خێزانەکەم پاڵپشتیم دەکەن لە ژیانی تۆپی پێمدا، بەتایبەت باوکم کە لە تەمەنی گەنجیدا یاریزانی تۆپی پێ بووە، بۆ ئەمەش ستایشم دەکات و هەمیشە باسی من دەکات. بەداخەوە ئەم بابەتە بۆ زۆرێک لە هاوڕێکانم کاریگەر نییە، هاوڕێی زیرەکم زۆر بوو بەڵام بەهۆی فشاری خێزانی و بیرکردنەوەی نەریتی کۆمەڵگاکە، نەیانتوانی درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن.