لە پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ئوسترالیا ئیگا شفیونتیک سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی
ئیگا شفیونتیک، یاریزانی پۆڵەندی بۆ جاری دووەم سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ئوسترالیا کراوە کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلام.
ناوەندی هەواڵ
پاڵەوانێتی ئوسترالیا کراوە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلام، ساڵانە لە ماوەی دوو هەفتەی کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا لە شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا بەڕێوەدەچێت.
ئیگا شفیونتیک ژمارە دووی جیهان گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلام، تەنها بۆ دووەمجارە لە ژیانی وەرزشیدا، ئەمڕۆ ٢٢ی کانوونی دووەم، دوای سەرکەوتنی بەسەر ئیما ناڤارۆ یاریزانی ئەمریکی، کە پلەی هەشتەمی لە جیهان هەیە، لە دوو کۆمەڵەی لەسەریەک "٦-١" "٦-٢".
ئیگا سویاتێک لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی مادیسۆن کیس، ئەو یاریزانە ئەمریکییە دەبێتەوە کە لە پلەی ١٤ی جیهاندایە.
ئیگا شفیونتیکی تەمەن ٢٣ ساڵ، هەوڵدەدات ڕیزبەندی WTA لە ئارینا سابالێنکای بیلاروسی وەربگرێتەوە و ئەمەش ڕوودەدات ئەگەر ئەم دووەمیان لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە پاولا بادۆسای ئیسپانی دۆڕا چوار بردنەوە و یەک دۆڕانی هەیە، بەڵام پێشبینی تاقیکردنەوەیەکی سەخت دەکات بەرامبەر بەو ئەمریکییە.