لە مەغریب ژنان ڕوو لە شاخەوانی دەکەن

ئەو ژنانەی لە مەغریب کە شاخەوانی دەکەن ڕایانگەیاندووە کە ئەم وەرزشە سودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستەیی هەیە، بۆتە ڕێگەیەک بۆ ڕزگاربوونیان لە فشارە ڕۆژانەییەکانی ژیان.

حەنان حارت

 

مەغریب-زۆرێک لە ژنانی مەغریبی لە هەموو تەمەن و پاشخانێکی کۆمەڵایەتی و پیشەییدا دەستیان بە وەرزشی شاخ کردووە و وەک چالاکیەک پێناسەی دەکەن کە لە بارگرانی و کێشەکانی ژیانی ڕۆژانە ڕزگاریان دەکات، ژنان بۆ تەندروستی جەستەیی و ڕزگاربوون لەو فشارانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ڕوو لە شاخەوانی دەکەن.

 

"وەرزشی شاخ مرۆڤ لە فشارەکانی ژیان ڕزگار دەکات"

ئایشە دەهلان، ئەمینداری گشتی یانەی وەرزشی خلیسکان و شاخی ئەتڵەس مەراکش وتی: وەرزشی شاخ لە سەرەتادا تەنها خولیایەک بوو، دواتر ئەم وەرزشە بۆ من گۆڕا بۆ چالاکیەکی هەمیشەیی،خلیسکانی سەهۆڵ ڕووداوێکی ئاسایی بوو لە ژیانی خێزانەکەمدا. سێ کوڕەکەم بوونە پاڵەوان بەشدارییان لە پاڵەوانێتییە نیشتمانییەکان کردووە و ناتوانم بەبێ وەرزشی شاخ بژیم لە هەموو گەشتێکدا لەگەڵ ئەو ژنانەی کە بەشداری دەکەن و ئەوانیش شتی نوێ فێر دەبن لە گەشتی لوتکەی کیلیمانجارۆ و ئەزموونەکانم لە ژیاندا لە داهاتوودا، شاخەوانیی کولتوور و جیهانێکی فراوانە کە کەس ناتوانێت لێی دەرباز بێت، بۆ ڕزگارکردنی خێزانەکەت و ژیانت، پێویستە وەرزشی شاخ هەڵبژێریت.

 

"چوونە سەر شاخ هەستێکی جیاواز دەبەخشێت"

زەکیە هجوجی، ئەندامی یانەی وەرزشی سکی و شاخ ڕایگەیاند، وەرزشی شاخ کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی هەبووە، چ لە ڕووی دەروونی و چ لە ڕووی جەستەییەوە، و وتی: ئەم وەرزشە کاریگەری ئەرێنی زۆری لەسەر ژیانم هەبووە، لە هەمان کاتدا وایکردووە هەست بە ڕزگاربوون بکەم لە سترێس و دڵەڕاوکێ ئەم وەرزشە هەموو ئەو وزە نەرێنییە ئازاد دەکات کە بەهۆی فشارەکانی ژیانەوە کۆمان کردۆتەوە، سەرەتا خێزانەکەم نەیاندەویست ئەم وەرزشە فێر بم بەڵام دوای ئەوەی بینیم ئەم وەرزشە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانم هەبووە، پشتگیریان کردم.

 

"زۆر سوودی هەیە بۆ تەندروستی جەستە"

ژمێریار مالیکا ئێل زیڤێرین جەختی لەوە کردەوە کە شاخەوانی تەنها خولیایەک نییە و وتی: ئەمە ڕێگایەکە بۆ زاڵبوون بەسەر ترس و فێربوون لە سەختییەکان، ئەو ژنانەی فێری ئەم وەرزشە دەبن هێزی جەستەیی و دەروونی بەدەستدەهێنن، بەتایبەتی دوای سەرکەوتن بۆ لوتکە شاخێک مەترسیدارە، هێشتا زۆر چێژبەخشە و خەڵک فێری ئاستەنگەکانی ژیان دەکات.