خولی تۆپی پێی ژنانی گەنجی کۆبانێ بە جۆشەوە بەردەوامە

ئەوین ئەحمەد، بەڕێوەبەری تیپی تیپی پەروەردەیی ژنانی کۆبانێ و یاریزانی هەمان تیپ، یەڵدز ئیمۆ ئەحمەد، ئاماژەیان بەوەدا: "هەرجارێک یاری دەکەین ئامانجمان تەنها سەرکەوتن و شکست نییە، بەڵکو گرنگە ژنانی گەنج ئەم تۆمار و بەربەستانەی کۆمەڵگا بشکێنن".

 

دلوجان بۆزی

کۆبانێ- خولی تۆپی پێی ژنانی گەنج بە پێشەنگایەتی دەستەی گەنجان و وەرزش لە ٢٩ی حوزەیران دەستیپێکردبوو، لە هەفتەی حەوتەمیدا بەردەوامە، تیمی نەسرین و وەحدە ڕووبەرووی یەکدی بوونەوە، لە بەشێکی دیکەشدا هەریەک لە  تیپی پەروەردەیی ژنانی کۆبانێ و وەحدە یارییان کرد، تیپی تیپی پەروەردەیی ژنانی کۆبانێ بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

 

ئەڤین ئەحمەد، ڕاهێنەری تیمی پەروەردەی ژنانی کۆبانێ وتی: "دوای یاریکردن بۆ ماوەی دوو مانگ توانیمان چەندین سەرکەوتن بەدەست بهێنین، ڕوونیشی کردەوە ئامانجیان لە بردنەوەی هەموو یارییەکان نییە، بەڵکو حەز بە ڕۆحی هاوبەشی نێوان یاریزانەکان دەکەن".

 

تیمی تۆپی پێی پەروەردەیی ژنان ٥ ساڵ پێش ئێستا لە کۆبانێ دامەزراوە، بەڵام بۆ یەکەم جارە لەگەڵ تیپی ژنانی فورات-وەحدە بکەونە بەرامبەر یەکتر، ئەو ڕاهێنەرە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ هەبوونی دەرفەتێکی لەو شێوەیە: هەموو ئەندامانی تیپەکە لەلایەن دایک و باوک و خێزانیانەوە پاڵپشتی کراون، تۆپی پێ ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بەهێزکردنی ژنانی گەنج لە ڕووی کەسایەتی، دەروونی و جەستەییەوە.

 

یەڵدز ئەحمەد، یاریزانی پەروەردەیی ژنان وتی: "ئەمڕۆ یارییەکی بەهێزمان لەگەڵ تیمی فوراتدا کرد، نزیکەی ١٠٠ یاریزان کە تەمەنیان لە نێوان ١٤ تا ٢٤ ساڵدایە بەشداری خولی یارییەکانی تیپی فوراتیان کردووە، ئەمەش خۆشحالییە کە بەو ڕێژەیە ژنان بەشداری وەرزش بکەن".

ت.پ