خولی تۆپی پێی ژنانی گەنج لە هەفتەی ٦ـەمین دایە

خولی تۆپی پێی ژنانی گەنج لە هەفتەی ٦ـەمیندا بەردەوامە، یانەی ڕۆشین لەم خولەی یارییەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

کۆبانێ

 

خولی تۆپی پێی ژنانی گەنج کە لە ٢٩ی حوزەیرانەوە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەنجان و وەرزش دەستیپێکرد، لە هەفتەی ٦ـەمیندا بەردەوامە، خولەکە لە یاریگای هاوڕێیەتی کۆبانێ و نەرویج بەڕێوەدەچێت، لە یاری دووەمی هەفتەی ٦ـەمیشدا، یانەی ڕۆشین و نەسرین بەریەک کەوتن، لە کۆتایی یارییەکەدا بە ٣ گۆڵ بەرامبەر بە هیچ یانەی ڕۆشین سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بارین حسێنی ١٦ ساڵ، یاریزانی یانەی ڕۆشینە و دەربارەی یارییە دۆستانەکەیان وتی: ماوەی سێ مانگە بە خۆشحاڵییەوە بوومەتە یاریزانی یانەی ڕۆشین و لە خولەکەدا لە ئاستی چوارەمداین، لەو باوەڕەشداین کە دەتوانین بگەینە ئاستی یەکەم و سەرکەوتن بەدەستبهێنین، ئەمڕۆ بەرامبەر بە یانەی نەسرین یاریمان کرد، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بەردەوامیدانی خولەکەیە، چونکە ئەمە جاری یەکەمە خولێکی بەم شێووەیە بۆ تۆپی پێی کچان بکرێتەوە.

ت.پ