خولی نوێی تۆپی پێی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکردەووە

خولی تۆپی پێی ژنای گەنج لە ڕۆژهەڵات و باکوری سوریا بە بەشداری حەوت تیپ لە خولی دەووەمیدە دەستی بە یارییەکانی کردەوە. کۆبانێ

خولی تۆپی پێی ژنانی گەنج لە ڕۆژهەڵات و باکوری سوریا بە بەشداری حەوت تیپ لە خولی دووەمدا دەستی بە یارییەکانی کردەووە، وەرزشوانەکانیش بە جۆشوخرۆشەوە هەوڵ بۆ گەیشتن بە پلەی یەکەمی دەدەن.

کۆبانێ

 

لە ڕۆژی ٢٩ حوزەیراندا بە بەشداری حەوت تیپ خولی تۆپی پێی ژنانی گەنج دەستیپێکرد، دوای کۆتایی هاتنی خولی یەکەم ئەم هەفتەیە خولی دووەمی یارییە دۆستانەییەکان دەستیپێکردەووە.

لە ڕۆژی ٢٦ ئابدا لە دەستپێکی خولەکەدا، یاری لەنێوان تیپەکانی نەسرین وفوراتدا ئەنجامدرا، تێیدا تیپی فورات بە گۆڵێک بەرامبەر سفر توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

 

میدیا محەمەد، یەکێک لە بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیارانی خولەکە، بە ئاژانسی ژنهای ڕاگیاند، کە لەم هەفتەیەدا حەوت تیپ بەو پەڕی توانایانەوە یاری دەکەن، وەرزشوانەکانیش بەوپەڕی جۆشوخۆرشەوە یاری دەکەن، هەر یەک لە تیپەکان دەیانەوێت پلەی یەکەم بەدەستبهێنن.

هەروەها نارین حاجی، وەرزشوانی تیپی فورات جۆش و خرۆشی دەردەبڕێت و دەڵێت "وەرزشم زۆر خۆش دەوێت و بەتایبەتی تۆپی پێ، ئێمە ئێستا لە ئاستی شەشەمین، بەقورسی هەوڵدەدەین هەرچەندە کارێکی سەختە بەڵام بەردەوام بەو پەڕی هێزەوە یاری دەکەین".