کامیلا جیۆرجی ئیتاڵی نازناوی "مۆنتریال"ی بەدەستهێنا

یاریزانی تێنسی ئیتاڵی "کامیلا جیۆرجی" توانی ١٠٠٠خاڵ تۆمار بکات لە مێژووی یاریکردنیدا.

ناوەندی هەواڵ

 

١٥ی ئاب، یاریزانی تێنسی ئیتاڵی کامیلا جیۆرجی لە خولی مۆنتریال دا و لە پلەی ٧١ی جیهاندا توانی گەورەترین نازناوی پیشەیی خۆی بەدەست بهێنێت بە تۆمارکردنی ١٠٠٠خاڵ.

 

کامیلا لە یاری کۆتایدا توانی بەسەر کارۆلینا بلیسکۆڤای وڵاتی چیک، یارییەکە بباتەوە، ئەمە یەکەم پاڵەوانێتییە کە کامیلا بتوانێت هەزار خاڵی تێدا تۆمار بکات، هەروەها سێهەمین پاڵەوانێتییە بە گشتی لە پیشەکەیدا توانیبێتی سەرکەوتنی تێدا بەدەست بهێنێت.

 

پاڵەوانێتی مۆنتریال لە کەنەدا بەڕێوە چوو و بڕیارە لە ٣٠ ئاب لە ئەمریکا بەڕێوە بچێت.