گلارە نازمی، باشترین ناوبژیوانی فوتساڵی ٢٠٢١ی جیهانی

گلارە نازمی کە پالێورابوو بۆ باشترین داوەری ژنانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢١، سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ماڵپەڕی بەناوبانگی " فووتساڵ پلەنت" بڵاویکردەوە فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕێژەو مێژوو لە سەروبەندی نزیک بوونەوە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ پاڵێوراوانی باشترینەکانی تۆپی پێ و فوتساڵی جیھانی بۆ ئەمساڵ ھەڵبژاردو بەم پێیە لە بەشی باشترین داوەری ژناندا "گلارە نازمی" داوەری ژنانی ئێرانیی وەک پاڵێوراوی باشترین داوەری ژنانی جیھان ناساند.

 

ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردوو "ئستیفانی فراپارت" داوەری فەرەنسی وەک باشترین داوەری ژنانی جیھان دیاری کرا.