فێستیڤاڵی ٤ی نیسان بە پێشبڕکێی وەرزشیی لە ڕۆژی دووەمیندایە

١٤یەمین فیستیڤاڵی ٤ی نیسان لە کامپی پەنابەرانی مەخمور لە ڕۆژی دووەمدا بە پێشبڕکێی وەرزشی بەردەوامە.

مەخمور

فێستیڤاڵی  ٤ی نیسان بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ساڵانە لەلایەنی پەروەردەی پەنابەرانی مەخمورەوە بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵیش بە چالاکی هونەری و وەرزشی بەردەوامە، ١٤یەمین فێستیڤاڵی کلتور و وەرزشی لە ٢١ی شوبات بە خولێکی تۆپی پێ دەستیپێکرد دوێنێ پێشانگای هونەری کرایەوە و تا ٤ی نیسان بەردەوام دەبێت، ئەم فێستیڤاڵە ئەمڕۆ بە پێشبڕکێی وەرزشی بەردەوامە خوێندکارانی مەخمور بەفەرمی هاتنە یاریگای تۆپی پێ،  لە ناوەڕاستی گۆڕەپانەکەدا گروپی سەمای خوێندنگە سەرەتاییەکان بە جلی سەما لە مەیدانەکە سەمایان دەکرد، هەروەها ئەو خوێندکارانەی کە بەشداری پێشبڕکێی وەرزشی بوون ئاڵای سەوزو سور و زەردیان پێبوو بە دەوری گۆڕەپانەکەدا سوڕانەوە.

 

پێشبرکێی وەرزشی وەک ڕاکردن و بازدانی درێژ بەڕێوەچوو، هەموو ئەوانەی لەم پێشبڕکێیەدا بەشداربوون بەپەرۆشەوە چاوەڕێیان دەکرد کەی پێشبڕکێکە دەگاتە ئەوان.

 

جێی بەبیرهێنانەوەیە کە سبەینێ لە ڕۆژی کۆتایی پێشبڕکێی وەرزشی چەندین چالاکی جۆراو جۆرو پێشبڕکێی کەیفخۆشی لە نێوان خوێندنگەکاندا ئەنجام دەدرێت.