فه‌رانه‌ک په‌رتۆ ئازه‌ر پاسکیلسوار، لە سویسرا توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت

دوای سەرکەوتنی چەندین پاڵەوانییەتی جیهانی و ناخۆی ئێران، فه‌رانه‌کی ئەندازیار توانی پلەی دووەم لە پاسکیلسواری سویسرا تۆمار بکات.

دوای سەرکەوتنی چەندین پاڵەوانییەتی جیهانی و ناخۆی ئێران، فه‌رانه‌کی په‌رتۆ ئازه‌ر توانی پلەی دووەم لە پاسکیلسواری سویسرا تۆمار بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

فه‌رانه‌ک په‌رتۆ ئازەر، پاسکیلسواری ئێران لە سویسڕا توانی بە بڕینی ٦٢ کیلۆمەتر ببتە دووەمی پاڵەوانییەتی سویسرا.

فه‌رانه‌ک لە چەندین پاڵەوانێتی دیکەی جیهانی بەشداری کردووە لە وڵاتەکانی ئیتاڵیا و مۆندیالی ئەڵمانیا، لەم دوایانەشدا لە خولی سویسرا توانی سەرەکەوتوو بێت و پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.

 

ئەو پاسکیلسوارە بەتوانایە دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری مەدەنییە لە زانکۆی شیراز، هەروەها ئەندامی تیپی نەتەوەیی پاسکیل سواری چیای ئێرانە، نوێترین ڕیزبەندی کە یەکێتی پاسکیل سواری جیهان ڕیگەیاندووە فرانک لە لوتکەی پاڵەوانێتیدایە.

 

جگە لەمانە کاپتنی تیمی شاخی ژنانی ئێرانە و لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئاستی یەکەمی هەیە و لە جیهاندا لە ڕیزبەندی ٨٧ دایە.

 

ت.پ