لە ڕۆژی جیهانی پاسکیلسواریدا پێشبڕکێیەکی پاسکیلسواری بەڕێوەچوو
لە پێشبڕكێیەکی پاسکیلسواریدا تەنها یەک کچ بەشدارە و سەرپەرشتیارێکیش دەڵێت: هیوادارین کچانی زیاتر بەشداری وەرزش بکەن.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2023/06/20230603-03705-00-00-03-15-still675-jpg4079fc-image.jpg)
هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ، ٣ی حوزەیران، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پاسکیلسواریەوە بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە بە دروشمی "وەرزشی- تەندروستی- ژینگەیی" پێشبڕکێیەکی پاسکیلسواری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری پاسکیلسوارانی شار و شارۆچکەکان ڕێکخست.
فاتمە محەمەد، تاکە کچی بەشداربووی پێشبڕکێیەکەیە و لەگەڵ ٢٩ کوڕ لە کێبڕکێ دایە، وتی: تەمەنم ٢٣ ساڵە و لەگەڵ هاوڕێکانم بەشداریم کردووە، ئەمە یەکەم جارمە بەشداربم، لە سلێمانییەوە هاتووم و ڕۆژانە پاسکیل بەکار دەهێنم.
شۆخ ڕزگار، سەرپەرشتیاری پێشبڕکێکە، وتی: ئەمڕۆ بە دروشمی "وەرزشی- تەندروستی- ژینگەیی" ئەم چالاکییەمان ئەنجامداوە و ئامانجمانە ئەم وەرزشە بکەین بە نەریتی رۆژانە، ئەمڕۆ تەنها یەک کچ بەشدارە لە پێشبڕکێیەکەدا و هیواخوازین بۆ ساڵانی داهاتوو کچانی زیاتر بەشداری بکەن.