پاڵەوانێتی ڕیشەی ژنان... فەهیمە موبارەکی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

فەهیمە موبارەکی یاریزان توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لە پاڵەوانێتی ڕیشەی ژنان، کە لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.

ژونا ئەردەلان

 

سنە- دوێنێ، ٣ی تشرینی دووەم پاڵەوانێتی ڕیشەی ژنان بۆ تەمەنەکانی نێوان ١٧ بۆ ١٩ ساڵ و بەشی گەورە ساڵان، لە ماڵی ڕیشە، کە دەکەوێتە کۆمەڵگەی تەختی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.

 

لە بەشی گەورە ساڵان، فەهیمە موبارەکی، عاریفە عەرەبزادە و فاتمە سەلامەتییان پلەی یەکەم، دووەم و سێهەمیان بەدەستهێناوە، هەروەها لەیلا لافی و جەلالە سادقییش پلەی چوارەم و پێنجەمیان بەدەستهێناوە.

 

ئەم پێشبڕکێیانە بە سەرپەرشتی ڕاهێنەران شیرین بەرموز، شەرارە ویسناد، بە هاوکاری جێگری سەرۆکی لیژنەی شاری سنە لەیلا ڕەحمەتی، ئەم پێشبڕکێیە لە نێوان تیپەکانی شاری سنەدا بەڕێوەچوون، هاوکات لە شارەکانی دیکە پاڵەوانێتییەکە درێژەی دەبێت.

 

لەناو بەشداربووانی ئەم پێشبڕکێیەدا، جگە لە منداڵەکان، ژنانی پێگەیشتوو هەبوون کە سەرەڕای بەرپرسیارێتی هاوسەرگیری و ژیانی خۆیان، لە بواری وەرزشیشدا چالاکن و هەوڵدەدەن ببنە نمونە بۆ زۆرێک لە ژنان.