جامی ئەفریقا... ژنانی ئەنگۆلا یەکەم سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

میسر میوانداری ٣٩ەمین خولی جامی ئەفریقا بۆ تۆپی دەستی ژنان و پیاوان دەکات و ژنانی ئەنگۆلا یەکەم سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەممە، ١٣ی ئایار، تیپی تۆپی دەستی ژنانی ئەنگۆلا، پێترۆ ئەتلەتیکۆ، لە پاڵەوانێتی جامی ئەفریقا بۆ تۆپی دەستی، کە تا ١٨ی ئەم مانگە ڕکابەرییەکانی بەردەوام دەبێت، لە تیپی فانزی کامیرۆنی بردەوە.

 

لە کۆمەڵەی یەکەمدا ژنانی ئەنگۆلا لە تیپی "پیترۆ ئەتلەتیکۆ"، کۆماری کۆنگۆ لە تیپی دی جی ئێس بی، لەن تونسەوە "موکنین"، لە میسرەوە ژنانی "وەرزشی"، لە کامیرۆن تیپی "فانز"، لە کۆنگۆلی "ئۆتۆهۆ" و "هەبیتات لە ئێفواری و چەندین یانەی دیکەی وڵاتانی ئەفریقا بەشداری دەکەن.

 

شایەنی باسە یانەی پیترۆ ئەتلەتیکۆی ئەنگۆلا خاوەنی دوایین پاڵەوانێتی نیجەرە، هەروەها گەورەترین یانەی تۆپی پێی ئەنگۆلایە و هەمیشە لە خولی نایابی ئینگلیزی یاری دەکات، لەم خولەشدا یەکەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا.