مەشهەد، ڕێگە نەدرا ژنان بچنە ناو یاریگاوە بۆ سەیری یاری

ئەو ژنانەی کە بۆ سەیرکردنی یاری نێوان ئێران و لوبنان چوونەتە یاریگا، ڕێگەیان نەدرا بچنە ناوەوەی یاریگاکەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنان لە ئێراندا لە زۆربەی بوارەکانی ژیان دوورخراونەتەوە، وەرزیش وەک بەشێک لە خواستەکانی ژنان، ڕێگری لە بەشداری ژنان دەکرێت بۆ یاریکردن و تەنانەت ڕێگە نادرێت بۆ سەیری یارییەکانیش بچنە یاریگاکانەوە.

 

زۆرێک لە هاندەرانی ژن، دوێنێ بۆ سەیرکردنی یاری نێوان هەڵبژاردەی ئێران و لوبنان ڕوویان لە یاریگای ئیمام ڕەزا کرد لە مەشهەد، تا پشتیوانی لەو تیپانە بکەن کە بەشداری یارییەکەن، بەڵام ڕێگەیان نەدرا بچنە ناو یاریگاکەوە و ژنان لە بەردەم یاریگاکەدا مانەوە.

 

ت.پ