سیر بە سوودترین سەوزەی سەر زەوییە بۆ جەستەی مرۆڤ

سیر هاوسەنگی جەستە دەپارێزێت و خوێن مەین کەم دەکاتەوە، هەروەها قژ بەهێز دەکات و ڕووتانەوەی قژ دەوەستێنێت، بۆیە پێی وتراوە پزیشک سیر.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەگەرچی سیر بەهۆی بۆنییەوە نەبووەتە خواردنێکی ڕۆژانەی خەڵک، بەڵام ئەو پێکهاتە سروشتییانەی تیایدایە بە سوودە بۆ تەندروستی جەستە، بۆ ئەوەی تەندروستی جەستە بپارێزرێت پێویستە ڕۆژانە یەک دەنگ سیر بخورێت.

 

سوودە تەندروستییەکانی بەم شێوەیە پۆڵێن دەکرێت؛

-  گرنگیدان بە خواردنی سیر کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە چارەسەر دەکات، وەک ڕەبۆ، کۆخەی بەردەوام و هەوکردنی درێژخایەنی سییەکان. 

- سیر بۆ نەخۆشی شەکرە بە سوودە، ئەگەر بە ڕێژەیەکی دیاریکراو لێی بخورێت شەکرەی جەستە هاوسەنگ دەکات.

- کێشەکانی دڵ و بۆرییەکانی دڵ چارەسەر دەکات، وەک سەکتەی دڵ و مێشک و ڕەقبوونی بۆرییەکانی خوێن.

- خواردنی سیر فشاری خوێن کەم دەکاتەوە، بۆ ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە دەتوانن سودی لێ ببینن.

- سیر خوێن مەین کەم دەکاتەوە لەناو بۆرییەکانی خوێندا، بەمەش لە مەیرسییەکانی جەڵدە دوورت دەخاتەوە. 

- چەوری زیانبەخشی خوێن کەم دەکاتەوە، بە مەرجێک بە شێوەیەکی هاوسەنگ و تەندروست بخورێت و زیاد لە پێوست نەبێت.
- هەوکردنی قورگ کەم دەکاتەوە.

- بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکانی جەستە بە سوودە و جەستە لە ئێسکە نەرمە دەپارێزێت، هەروەها قژ بەهێز دەکات و ڕووتانەوەی قژ دەوەستێنێت، لەبەر ئەو سوودانەی  بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت، لە کۆندا بە سیر وتراوە پزیشک سیر.