فستق کاری دەمارەکان چالاک دەکات

  فستق بۆ دەمارەکان بە سوودە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

فستق جۆرێکە لە ڕەگەزی گوێز، بە تامە جیاوازەکەی و دەوڵەمەندییەکەی جیا دەکرێتەوە، چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە.

 

فستق چەندین ڤیتامین و کانزا و ماددە خۆراکیەکانی تری تێدایە، یەک ژەم فستق (نزیکەی ٤٩ فستق) زیاتر لە ٣٠ جۆر ڤیتامین و کانزا و ماددە خۆراکیەکانی تری لە خۆیدا کۆکردووەتەوە، هەروەها فستق بێ کۆلیسترۆڵە و بە پڕۆتینێکی تەواوەتی سەوزە دادەنرێت. 

 

"سوودە خۆراکیەکانی فستق لەسەر دەمارەکان"

فستق خۆراکێکە کە تەندروستی دەمارەکان بەرەوپێش دەبات، ئەمەش بەهۆی ڕێژەی بەرزی ڤیتامین B6 و پرۆتینەکەی، بەشدارە لە باشترکردنی کۆنترۆڵکردنی شەکر لە خوێندا، هەروەها خواردنێکی تەندروستە بۆ دڵ، بەو پێیەی نزیکەی لەسەدا ٩٠ چەوری ناتێر لەخۆدەگرێت.


فستق و نەخۆشیەکانی دەمار
فستق تێکەڵەیەکی ناوازەی پێکهاتەی دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە، لەوانە تۆکۆفیرۆل، فیلۆکوینۆن، کارۆتینۆید، کلۆرۆفیل و فلاڤۆنۆید، کە یارمەتیدەرن لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن، هەروەها فستق سوودی هەیە بۆ تەندروستی دڵ و ڕیخۆڵە. 

 

پێویستە فستق بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت، چونکە زۆر خواردنی دەبێتە هۆی کێشەی هەرس وەک سکچوون، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵی تێدایە، هەروەها پێویستە فستقی خوێدار بە ڕێژەیەکی زۆر نەخۆرێت، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکی تەندروستی دروست نەبێت.