تەندروستی سلێمانی تایبەت بە پەتای سکچوون و ڕشانەوە هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدات

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى سكچوون و ڕشانه‌وه پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێویستە هاوڵاتیان دووربکەونەوە لە خواردنی سەر عەرەبانەو سەوزەو میوە بە باشی بشۆردرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى سكچوون و ڕشانه‌وه پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە بەمجۆرەیە:

 

- تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه‌ لایه‌نى كه‌م به‌ شه‌ش مانگ جارێك وه‌ ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.

 

- پێویسته‌ سه‌وزه‌و میوه‌ به‌باشى بشۆرێته‌وه‌ به‌ مادده‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم یان به‌ خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر پاشان ئاوێكى زۆرى پێدابكه‌.

 

 خواردنى سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ست گێره‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له‌ نه‌خۆشى.

 

- دڵنیابه‌ له‌سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ ته‌نها ئاوى به‌لوعه‌ یان بوتڵ كراوى كارگه‌كان به‌كاربهێنه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئاوى بیرت به‌كارهێنا به‌باشى بیكۆڵێنه‌ پاشان به‌كارى بهێنه‌.

 

-بەردەوام شۆردنی دەستەکان لەکاتی پێش نان خواردن، ئاماده‌كردنى خواردن، شیرپێدانى دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ى، ئاماده‌كردنى خواردن و شیر بۆ منداڵ و به‌كارهێنانى ده‌رمان، پاش توالێت، نان خواردن، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆش، پاككردنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت.

 

لە کۆتاییدا بەڕیوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتیان کردووە، له‌ كاتى توشبوون به‌ سكچوون و ڕشانه‌وه‌، شله‌مه‌نى زۆر بخۆن و سه‌ردانى نزیكترین مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى بكه‌ن.