تەندروستی سلێمانی ڕێنمای بۆ خۆپاراستن لە سکچون و ڕشانەوە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ خۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە وەرزی گەرمادا بۆ سکچون و ڕشانەوە بڵاو دەکاتەوە، داوا دەکات خواردەمەنییەکان بەباشی بشۆردرێنەوە و هاوڵاتیان بێ ڕێنمای پزیشک دەرمان بەکارنەهێنن. ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ خۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە وەرزی گەرمادا بۆ سکچون و ڕشانەوە بڵاو دەکاتەوە، داوا دەکات خواردەمەنییەکان بەباشی بشۆردرێنەوە و هاوڵاتیان بێ ڕێنمای پزیشک دەرمان بەکارنەهێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و هاتنی وەرزی هاوین، سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا زیاد دەکات، کە هۆکاری ئەمەش بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایە، کە لەوانەیە هۆکارەکەی پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک بێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵان و هاوڵاتیان کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاوکردووەتەوە، کە بۆ خۆپاراستنی لە سکچون و ڕشانەوە گرنگە، ئەوانیش:

١-کوڵاندنی هەموو ئاوێک بۆ خواردنەوە پێش بەکارهێنان.

٢-هەڵگرتنی خوارد لە ساردکەرەوەدا.

٣-شۆردنەوەی سەوزە و میوەکان بەباشی پێش خواردن.

٤-بەردەوام شۆردنی دەستی منداڵ بەتایبەت دوای هاتنە دەرەوە لە تەوالێت.

٥-گرنگیدان بە پاکوخاوێنی تەوالێت و گەرماو.

٦-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.

٧-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.

٨-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

 

هەروەها چەندین هۆکار بۆ سکچون و ڕشانەوە هەیە، لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین،یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت، داواش لە هاوڵاتیان دەکەن لە بەبێ ڕێنمایی پزیشک دەرمان بەکارنەهێنن.