منداڵبوونی سروشتی لە نێوان ترس و هۆشیاری، بڕیاری دایک بۆ لەدایکبوون

لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بواری پزیشکی و زیادبوونی نەشتەرگەریی منداڵبوون، گرنگیی منداڵبوونی سروشتی و هۆشیاری لەسەر سوود و مەترسییەکانی جارێکی تر دەخرێتە بەردەم گفتوگۆ، تا چەند دەتوانرێت بە هۆشیاریی متمانەی ژنان بە منداڵبوونی سروشتی زیاتر بکرێت؟

دێرین ڕەحیم

 

سلێمانی-منداڵبوونی سروشتی پێویستی بە ئامادەکاری و چاودێریی تەندروستی هەیە، لەگەڵ ئەوەی لە ساڵانی دواییدا ڕەوتی نەشتەرگەری منداڵبوون زیاتر بووە، هۆشیارکردنەوەی ژنان لەبارەی گرنگی منداڵبوونی سروشتی، سوود و مەترسییەکانی هەر دوو شێوازی منداڵبوون و کاریگەرییان لەسەر تەندروستیی دایک و منداڵ، زیاتر لە جاران پێویستە.

 

"دەمانەوێت پرۆسەکە بۆ دایکان ئاسان بکەینەوە"

ئەسمەر حەسەن، مامان ئاماژەی بەوەکرد، دایکان کە نەشتەرگەری منداڵ بوون هەڵدەبژێرن بەچەند هۆکارێک دەبەسترێتەوە ترس و دڵەراوکی لەژان و ئازاری منداڵ بوون، زۆربەی کات لەناشارەزایی و قسەییدەوربەر سەرچاوە دەگرێت ،کە منداڵ بوونی سروشتی ج زیانێکی هەیە زۆر کاتیش ڕێنمایی هەڵە دەبێتە هۆکار، بەهۆی ئەوەی لەئێستادا ژیانی ئەمڕۆ سیستماتیکە لەسروشتی دورکەوتۆتەوە، ئێمەش باسی منداڵبوونی سروشتی دەکەین دەبێت لەگەڵ سروشتدا بێت تاوەکو منداڵبوونی سروشتی ببت، ژیانی ئەمڕۆ شەو تابەیانی ناخەون بەیانی دەخەون تائێوارە جوڵەیان کەمە خۆراکێکی ناتەندروستیان هەیە ترس و  دڵەڕاوکێیەکی زۆر هەیە، ئەمانە بۆتە هۆکاری قورس بوونی منداڵ بوون، ناکەونە سەر ژانی سروشتی یان منداڵ بوونەکە پێش و دوادەکەوێت، ئەم هۆکارانە بۆتە هۆی ئەوەی خەلک دووربکەوێتەوە لەمندالبوونی سروشتی، ئێمە کەلێرەین دەمانەوێت پرۆسەکە بۆ دایکان ئاسان بکەینەوە، بەڵام دۆخی لەناکاو  ئەوەیە کەدایکەکە یاخود منداڵەکە ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوەو دەبێت بچین بۆ نەشتەرگەری، بۆیە سروشتی شتێکە هەمووکەسێک دەتوانێت ئەنجامی بدات بەڵام ئێمە دەمانەوێت دایک و کۆرپە  پارێزراو بن، منداڵبوونی سروستی سودەکەی ئەوەیە کەتۆ ئەو چەند کاتژمێر لەئازار و ناڕەحەتیدا دەبێت دواتر هەڵدەستیتەوە خۆت ئیشی مندالەکەی خۆت دەکەیت، هەتا دەتوانیت بەخۆت و منداڵەکەت ڕابگەیت، شێوازی سروشتی هەیە بۆ دایکەکان دەتوانن بەکاربهێنن بۆ ئەوەی ئازارەکە کەم بێتەوە.

 

"منداڵبوونی سروشتی سوودی بۆ تەندروستی منداڵەکەش هەیە"

وتیشی: کاتێک منداڵیک بەسروشتی دێتە دنیاوە، سیەکانی و مێشکی بەکامڵی بگات منداڵێکی زیرەک و تەندروست دەبێت، چونکە بەناوچەی زێدا تێدەپەڕێت لەگەڵ ئەو بەکتیریا بەسودانەی ناوچەیی زێ ئاشنا دەبێت و بەرگری لەشی بەرز دەبێتەوە، ئەمە خۆی وادەکات منداڵ کەمتر تووشی نەخۆشی بێت  هەروەها کاتێک بە ڕێرەوی  زێدا تێدەپەڕێت چونکە دەگوشرێت تەواوی دەردراو ئاوەی لەناو قورگ و سیەکانیدا هەیە دەگوشرێت، تەواوی ئاو دەردراوانە دێتە دەرەوە، ئەو منداڵە هەناسەدانی ئاسانتربێت لەداهاتودا کەمتر توشی نەخۆشی شەکرە دەبێت، منداڵ بوونی سروشتی زۆر بەسودە بۆ منداڵەکە ئەگەر لەشوێنێکی باش و پرۆفشیناڵدا بێت لەژێر چاودێری چردا کۆنترۆڵ بکرێت کە دۆخێکی نەخوازراو ڕویدا بەپەلە بڕوات بۆ نەشتەرگەری.

 

"دیاریکردنی بەرواری منداڵبوون بە نەشتەرگەری دیاردەیەکی ناشرینە"

ئەسمەر حەسەن ئەوەشی خستەڕوو، زۆرێک لەدایکان پەنا دەبەنە بەر بەرواری جوان لەگەل هاوژینەکەی یان خوسکەکەی یان بەرواری مارەکردنەکەی لەگەل ڕۆژی لەدایکبوونی منداڵەکەی یەک بێت، ئەمە بۆتە هۆی منداڵبوون لەو کاتەی بەزووتر یان درەنگتر  بهێننە دنیا، زیاتر بەشێوەی نەشتەرگەریە چونکە لەسروستیدا کەمتر ئەم دۆخانە ڕوودەدات هەمانە لەسروشتیدا بەلام کەمتر رودەدات، ئەم دیاردەیە دیاردەیەکی ناشرینە ئەو منداڵە دەتوانێت لەداهاتوودا سکاڵا لەو دایکە بکات چونکە چەند کاتژمێرێک زووتر بەدنیا هاتووە من حەزم کردووە ماوەیەکی زۆرتر لەسکی دایکما بمێنمەوە هەقی خۆم بووە، هەندێک لەپسپۆڕانی بواری تەندروستی دەڵێن ئەو دایکانەی بەنەشتەرگەری منداڵەکانیان کاتی زووتر دەردەهێنن ئەوە مافی ئەمنداڵەی خواردووە مندالەکە حەزی دەکرد چەند هەفتەیەکی تر لەسکی دایکیدا بمایەتەوە، تۆ بەچ مافێک دەرتهێناوە، هەر کاتێک حەزی کرد ژان دەستپێدەکات ئەوە ژانی سروشتی خۆیەتی خۆی بڕیاری داوە دێتە دنیا، تۆ و کاتێک بەزۆری زۆرداری دەهێنتیە دنیا تۆ مافی منداڵەت پێشێل کردووە، زۆرتر ئەو کەسانەی ئەم کارەدەکەن ناشارەزان لەوبوارەدا ناچار پەنا دەبەن بۆ نەشتەرگەری، سود و زیانەکانی نازانن یان دەترسن، من ١٥ سالە لێرەم ڕاهێنانیان پیدەکەم ڕێنمایان دەکەم و جەستەیان ئامادە دەکەم و مێشکیان ئامادە دەکەم، ئەو دایکانەی مێشکیان ئامادەیە زۆرب ەفەخرەوە دێن بەسروشتی منداڵیان دەبێت.

 

"دوای منداڵبوون خۆراکی تەندروست و وەرزش گرنگە"

ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵبوون بەنەشتەرگەری ماسولکەکان دەکشێن زۆر بەگرانتر ورگ دەچێتەوە شوێنی خۆی، بەڵام منداڵ بوون بەسروشتی دوای منداڵبوونەکە وورگەکە کۆدەبێتەوە دەچێتەوە شوێنی خۆی، ب لەکۆمەڵگەیی ئێمەدا گرنگی نادرێت بەوەرزش کردن دوای منداڵبوون ئەمەش کێشەیەکی گەورەیە، خۆراک زۆر گرنگە دوای مندالبوون دەبێت نان و برنج کەم بخۆن هەندێک لەژنان دوای مندالبوون کۆرسیە دەبەستن ئەمانە کاریگەری نییە بۆ کەم کردنەوەی ورگ دوایی مندالبوون، ئەوەی گرنگە خۆراک و وەرزشە ج بەسروشتی بتبێت یان نەشتەرگەری لەنەشتەرگەریدا دەبێت زۆر زۆر گرنگی بدرێت، بەوەرزش و خۆراک تا خێراتر لەش کۆبێتەوە لەسروشتیدا ماسولکەکان دەستکاری ناکرێت، ئەو پڕۆسەیە خێراتر سەرخۆی دەکەوێتەوە، نەشتەرگەری دانراوە بۆ  دۆخی لەناکاو بۆ ڕزگاربوونی گیانی دایک و کۆرپەلە، ژنانی ئەم سەردەمە حەزدەکەن زیاتر بێئازار منداڵیان بێت کە بەداخەوە نەشتەرگەریش کێشەو ئازاری خۆی هەیە، هەمیشە دەڵیین بەسروشتی باشترە، پێشنیارم بۆ دایکان ئەوەیەلەکۆرسەکانی ئامادەکاری دایکانی دووگیان ج ئامادەکاری مێشک بێت کە ئەو ڕێنمایانە دەدرێت بەدایکەکان کە تۆ پڕۆسەکە بناسیت چاک و خراپیەکانی بناسیت، مەترسیەکانی بزانیت قۆناغ بەقۆناغ چی ڕوودەدات، ئەو کاتە بە ڕێگای هۆشیاریەوە دێیت بڕیاردەدەیت کامیان لەتوانای تۆدایە، ئەو کەسە زۆر ڕێزی هەیە لای من بێت لەڕووی ئاگایەوە بڕیار بدات،کامیان هەڵبژێرێت نەک لەڕووی نەزانی و قسەی ئەم ئەو، ناتوانین لەسەرەتاوە بەهەموو دایکێک بڵێن دەچیت بۆ نەشتەرگەری یان بەسروشتی منداڵت بێت، چەند دۆخێکمان هەیە کەئەم دایکانە نابێت ئەم دایکانە بڕۆن بەدوایی منداڵبوونی سروشتی تۆ وێلاشەکەت لەخوارەوەیە پێش ئەوەی سەری منداڵەکە بێت وێڵاشەکە دێت، ئەویش چەندین ژمارەی هەیە، ئەگەر ژمارەکەی لەخوارەوەبێت لەتەمەنی خوارەوەی منداڵەکەدا دەتوانێت،کە سک گەورەدەبێت ووردەوردە وێلاشەکەدەچێتە سەرەوە لەوکاتەدا منداڵبوونی سروشتی کێشەیەک نابێت، ئەگەر تا کۆتایی دووگیانی ئەم وێڵاشە لەخوارەوە بمێنێت ئەم دایکانە بەهیچ  جۆرێک منداڵیان بەسروشتی نابێت، دەبێت نەشتەرگەری بکەن، دۆخێکی ترمان هەیە کە دایکەکە دوو بۆ سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە ئەم دایکانە نابێت هەوڵی  منداڵبوونی سروشتی بدەن، بەڵام ئەگەر دایکێک یەک منداڵی بووە بەنەشتەرگەری دەتوانێت ڕێگا بەخۆیی بدات منداڵی بەسروشتی ببێت، بەتایبەت ئەگەر ساڵ و نیوێک دوایی منداڵبوونی بە نەستەرگەری،  ئەوەی کە فشارەی هەیە یان شەکرە و یان فەقەراتی و چاوی نەشتەرگەری کردبێت نازانم ئەم جۆرە دیاردەیە مەرج نیە دەبێت ئەمانە بڕۆن بۆ نەشتەرگەری دەتوانێت لەگەل پزیشکەکەی ڕاوێژ بکات، تەنانەت نەخۆشی دڵیش کلاسی سێ و چوارەکەی دەتوانێ بەسروشتی منداڵی بێت، شەکرەو فشاری خوێن کەکۆنتڕۆلە دەتوانێت بەسروشتی منداڵی ببێت.

 

"ژنان لەبارەی منداڵبوون بە سروشتی و نەشتەرگەری هۆشیاریان نییە"

خانزاد محەمەد ئەمین، لێپرسراوی هۆڵی منداڵبوونی سروشتی لەنەخۆشخانەی ئاسیا وتی: ڕێژەی زیادبوونی منداڵبوون بەنەشتەرگەری لەم ساڵانەی دوایدا دەگەڕێتەوە بۆ ژنان تارادەیەکی کەم هۆشیاری هەیە لەسەر منداڵبوون بەسروشتی و نەشتەرگەری، واتا ناتوانن تێنەگەیەنراون و نازانن کە منداڵبوونی سروشتی چەند سودێکی هەیە، نیعمەتێکە خوایی گەورە دایناوە ناوی خۆیی بەخۆوەیەتی دواتر لەش و لاریان دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆیی زووتر دەست دەکەن بەشیرپێدانی سروشتی، زیانی بۆخۆیان و کۆرپەکانیان نییە بەڵام منداڵبوون بەنەشتەرگەری لەهەموو وڵاتێک ئەگەر گەڕانی لەسەر بکرێت، هەموو لێکۆڵینەوەی who کەباسی دەکات هەموو ولاتێک ستانداری جیهانیە  کە ١٥٪ نان بە نەشتەرگەری منداڵیان بێت ئەویش دۆخە لەناکاوەکان لەبەر ڕزگاربوونی دایک و منداڵ پێویست دەکات ل٨٥٪ بەسروشتی منداڵیان بێت، لەبەر ئەوەی ئێمە دەزانین ماکەکانی زۆرەو  زیانی زۆرترە لەسودەکەی، ئەوانەی خۆیان پەنا دەبەنە بەر نەشتەرگەری لەبەر ئەوەی ژانیان پی نەناسێنرداوە، هەروەها ڕێنمایی نەکراون کەنازانن لەکاتی پڕۆسەی منداڵبووندا دەبێت چی بکەن و چی نەکەن، لەکاتی نۆ مانگی دووگیانیدا کەمتر سەردانی پژیشک و مامانەکانیان کردوە خۆیان داوای دەکەن ناچار پزیشکەکانیش بۆیان دەکەن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەشی خستەروو، یەکێک لەنیشانە خراپەکانی نەشتەرگەری منداڵبوون درەنگتر دەتوانن دەست بکەن بەشیرپێدانی سروشتی، دەبێت دایک ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوونی کۆرپەکەی دەست بکات بەشیرپێدان، چەند زیانێکی هەیە منداڵبوون بە نەشتەرگەری لەش و لاریان بەتەواوی ناگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی، لەهەموو رویەکەوە زیانیان پیدەگەیەنێت، سودەکانی منداڵبونی سروشتی کەم بوونەوەی ڕێژەیی مردنی منداڵ و دایکە و شیرپێدانی سروشتیە کەدەستی پێدەکات پڕۆسەیەکی گرنگە بۆ دایک و منداڵ، هەموومان دەزانین دایک دەپارێزیت لەشێرپەنجەی سنگ و مەمک، بۆ منداڵانیش هەموو بەها خۆراکیەکانیان پێدەگات، لەڕێگەی شیرپێدانی سروشتیەوە لەدوای منداڵبوون دایکەکە زوو هەڵدەسێتەوە دەتوانێت گرنگی بدات بەخۆی و منداڵەکەی، هەروەها مەترسییەکانی خوێنبەربوون کەمترە و دوای دووساڵ لەشیرپێدان دەتوانێت دووگیان بێتەوە.