خواردنێکی کوردهواری شێرپەنجە بەیەكجاری لەناو دەبات
پزیشکێک ئاشکرایدەکات کە "پەڵپینە" دەوڵەمەندە بە ترشەكان و ڤیتامینات و فلافۆدینات كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە ژەهراوییەكان و تێكچووەكانی جەستە، بەهۆیەوە بەیەکجاری شێرپەنجە لەناودەبات.
ناوەندی هەواڵ
پزیشک ڕۆژین مەهدی ئاماژە بەوەدەکات، پەڵپینە یەكێكە لەو ووەكانەی كە لە كوردستان خەڵكی زۆرجار بەكاری دەهێنن و ئێستا لە توێژینەوەیەكی پزیشكیدا دەركەوتووە كە ئەو ڕووەكە، بەیەكجاری شێرپەنجە لەناو دەبات و كۆلیسترۆڵی نێو خوێنیش بە كەمترین كات دەتوێنێتەوە.
هەروەها لە نوێترین توێژینەوەی شارەزایاندا دەركەوتووە، ئەو ڕوەكە كە زیاتر لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەرزی هاویندا دەڕوێ، توانایەكی زۆر بەهێزی هەیە بۆ پاككردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن و ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لەناوبردنی شێرپەنجە.
سەرچاوە مێژوویییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو جۆرە ڕوەكە لە سەردەمانی زوو و لای چینییەكان گرنگییەكی تایبەتی هەبووە و بۆ داودەرمانی پزیشكی سوودی زۆری لێ وەرگیراوە، پزیشكان دەڵێن، "پەڵپینە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی چەوری لە خوێن و كۆلیستڕۆڵ رێك دەخات و چەوری سیانید بە رێژەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە. كاریگەریی زۆر بەهێزی هەیە لەسەر تواندنەوەی چەوری و سوودبەخشە بۆ دابەزاندنی كێشی جەستەی مرۆڤ".
پزیشک ڕۆژین ئەوەشی خستەڕوو کە پەڵپینە دەوڵەمەندە بە ترشەكان و ڤیتامینات و فلافۆدینات كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە ژەهراوییەكان و تێكچووەكانی جەستە.
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو ڕوەكە بەشێوەیەكی ئەفسوناوی ئەم سوودە گەورانە بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت:
- ڕێگر دەبێ لە دروستبوونی هەوكردن لە كۆئەندامی هەرس و دروستبوونی برین.
- كرمی نێو جەستە دەخاتە دەرەوە.
- دیوارەكانی گەدە چالاك دەكاتەوە و دەبێتە هۆی تووشبوون بە سكچوونێكی بچوك.
- خوێنبەربوون دەوەستێنێت.
- سەرئێشە و ئازاری چاو لەناو دەبات.