تاقیکردنەوەی ڤاکسینی شێرپەنجەی سییەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا
کۆمپانیایەکی بایۆتەکنەلۆژی سەرکەوتنی جۆرێک ڤاکسینی شێرپەنجەی ڕاگەیاند، کە بەرگریی لەش دژی خانە شێرپەنجەییەکان بەهێز دەکات.
ناوەندی هەواڵ
ڤاکسینێکی شێرپەنجە لەلایەن کۆمپانیای بایۆتەکنەلۆژییەوە بە ناوی "Tedopi" بەرهەمهێندراوەو کار لەسەر بەهێزکردنی ئەو خانە بەرگرییانە دەکات کە تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەیان هەیە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو تووشبووانەی شێرپەنجەی سییەکانیان هەیەو ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە زیاتر ژیاون بەراورد بەوانەی ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، ڤاکسینی شێرپەنجە کاریگەری هەیە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی ٤١%ی مەترسی مردن بۆ ئەو کەسانەی شێرپەنجەی سییان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤاکسینەکە لەژێر تاقیکردنەوەدایە و لەسەرەتای ٢٠٢٤ تاقیکردنەوەی کۆتایی لەسەر دەکرێت، پێشبینیش دەکەن، ساڵی ٢٠٢٧ ڤاکسینەکە بەردەستبێت بەتایبەت بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی سییەکان.