تۆو کەتان ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە
تۆو کەتان یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە سەرچاوەیەکی گرنگی ماددە ڕیشاڵییەکان و ئۆمێگا ٣ یە.
ناوەندی هەواڵ
تۆو کەتان دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان و گرنگە ڕۆژانە لە ژەمە خواردنەکاندا بخورێت، یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە ڕێژەی بەها خۆراکییەکەی بەرزە و سەرچاوەیەکی گرنگی ماددە ڕیشاڵییەکان و ئۆمێگا ٣ یە.
سوودەکانی خواردنی تۆوکەتان
- ڕێژەیەکی باش ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی سیستەمی ھەرس دەدات بۆ ڕیگری کردن لە قەبز بوون و پاککردنەوەی ریخۆڵەکان.
- ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، بە هۆی ئەوەی دژە ئۆکسێنێکی زۆر باشە.
- ئەم تۆوە بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر هەڵگری ئۆمێگا ٣یە، کە کۆرستڕۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە.
- سوودێکی ئێجگار زۆری هەیە بۆ تەندروستی دڵ و مێشکی مرۆڤ.
- دەتوانرێت لەگەڵ زۆربەی خواردن و خواردنەوەیەکدا بخورێت لە ژەمەکاندا.
- ڕێژەی کۆرسترۆل و شەکری خوێن کەم دەکاتەوە، کە کاریگەری هەیە بۆ تەندروستی خوێنبەرەکان.
- دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هەستكردن بە برسێتی.
- خواردنی تۆو کەتان بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات دژی نەخۆشی شێرپەنجە.
- ڕێگری لە هەوکردنی میزەڵدان دەکات.