ده‌رزی ئاژنین یاخود ده‌رزی چینی چییه؟
پزیشک هەڤین کەمال شا ده‌رباره‌ی ده‌رزی ئاژنین ئاماژە بەوەدەکات، ده‌رزی ئاژنین بریتییه لە دانانی ده‌رزی باریکی تایبه‌ت له چه‌ند خاڵێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر له‌شی نه‌خۆش، که به‌پێی جۆر و شوێنی نه‌خۆشییه‌که یاخود ئازاره‌که دیاری ده‌کرێت .
ناوەندی هەواڵ
پزیشک هەڤین کەمال شا، ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی ئه‌کادیمیایی ئه‌مریکی بۆ ئازار شکاندن لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتیکی لەسەر دەرزی ئاژنین بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: ئه‌م چاره‌سه‌ره یه‌کێکه له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی که هه‌زارەها ساڵه هه‌یه و له وڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڵام ئیستا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له ئه‌وروپا و ویلایەته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌کاردێت .
ئاماژەی بەوەکردووە، هه‌تا ئێستا نه‌زانراوه به‌چ میکانیزمێک ئیش ده‌کات، به‌ڵام زانستی نوێ چه‌ند بیردۆزێکی داناوه که له‌وانه‌یه به‌و شیوه‌یه ئیش بکات :
۱ـ ده‌ردان و زیادبوونی ڕێژەی هۆڕمونی (ئیندۆرفین) له کاتی ده‌رزی ئاژنیندا که ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار و خۆی ئازارشکێنێکی سروشتییە لە لەشدا .
۲ـ وروژاندنی ئه‌و ده‌مارانه‌ی له دڕکه په‌تکه‌وه ده‌رده‌چن، به‌شێوه‌یه‌ک که ده‌ردانی دژه ئازار زیاد ده‌که‌ن.
۳ـ دانانی ده‌رزی له شوێنی تایبه‌ت ده‌بێته زیادکردنی ڕۆشتنی خوێن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، که ده‌بێته هۆی ڕۆشتنی خۆراکی زیاتر بۆ ئه‌و ئه‌ندامه ولابردنی پاشه‌ڕۆ که ئیشی ئه‌و ئه‌ندامه چالاک ده‌کات .
٤- لە زانستی ئازاردا بیردۆزێک ھەیە پێی دەوترێت "gate theory" بەپێی ئەم بیردۆزە، کە ئازار لە شوێنێکدا دروست دەبێت، ئەگەر لە شوێنێکی تر ووروژاندنێک یان ئازارێکی کەم دروست بکەین ئەوا ڕێژەی ئازار لە شوێنە سەرەکیەکە کەم دەبێتەوە .
گرنگترن به‌کارهێنانه‌کانی:
توێژینه‌وه‌کان ده‌ریان خستووه که ده‌رزی چینی سودێکی زۆری هه‌یه له‌م حاڵه‌تانه‌دا :ئازاری پشت و فەقەرات، گرژبوونی ماسولکه‌کان، سه‌رئێشه، ئازاری شه‌قیقه، ئازاری سوڕی مانگانه، دڵ تیکهڵهاتن ، هه‌وکردن و داخورانی جومگه‌کان، ئازاری ددان، له هه‌ندێ جۆری نه‌زۆکی دا، له نه‌خوشییه‌کانی قۆڵۆن وتێکچونی هه‌رس، خه‌مۆکی، له کاتی هه‌ستکردن به هیلاکی و بێتاقه‌تی، توێژینه‌وه‌کان ده‌ڵێن ده‌ورێکی باشی هه‌یه له دابه‌زاندنی کێش دا .
گرنگترتین سووده‌کانی :یه‌کێکه له چاره‌سه‌ره بێ کێشه‌کان، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه بکرێت، له چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌کان به‌کاردێت له‌وانه :
۱ ـــ نه‌خۆشیه‌کانی بڕه‌بڕه‌ی پشت وه‌ک ئینزلاقی فه‌قه‌راتی مل و پشت.
۲ ـــ نه‌خۆشی جومگه‌کانی له‌ش وه‌ک سه‌وه‌فان و ڕۆماتیزم.
۳ ـــ وه‌ک ئازارشکێن به‌کاردێت له کاتی ئازاری زۆر و درێژخایه‌ن وه‌ک له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی شه‌کره له جیاتی ده‌رمانی ئازارشکێن یان کاتێک ده‌رمان بێ سووده .
٤ ـــ وه‌ک چاره‌سه‌ری ته‌واوکه‌ر به‌کار دێت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری تردا.
٥ ـــ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار له‌و نه‌خوشانه‌ی که‌ئازاری به‌رده‌وامیان هه‌یه یاخود تهشنهجاتی ماسولکه‌یان هه‌یه.
٦ ـــ بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌ی درێژخایه‌ن و شه‌قیقه .
۷ ـــ ڕه‌قبوونی ماسولکه‌کانی مل و شان و ئه‌ژنۆ.
۸ ـــ ته‌هیجی کۆڵۆن و قورحه‌ی گه‌دده و دوانزه‌گرێ کاتێک به ده‌رمان چارهسهرنهکرێت۰
۹ ـــ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش.
١٠- باشترین چارەسەرە تا ئێستا بۆ نەخۆشی فایبرۆ مایەڵجیا.
زیانه لاوه‌کییه‌کانی :ده‌رزی چینی زیانی لاوه‌کی ئه‌وتۆی نییه، ته‌نها له‌م کاتانه‌دا نه‌بێت :
۱ـــ نه‌خۆشه‌که نه‌خوشی خوێن به‌ربوونی له‌گه‌ڵدا بێت، یاخود چاره‌سه‌ر دژی مه‌ینی خوێن به‌کاربهێنێت وه‌ک ئه‌سپرین و وارڤارین.
۲ـ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خوشیانه‌ی له ڕێگه‌ی خوێنه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه، ئه‌ویش له‌کاتێکدا که ده‌رزی نه‌خۆشێک بۆ نه‌خۆشێکی تر دابنرێت، یاخود نه‌بوونی تەعقیمی پێویست یاخود به کارنه‌هێنانی ده‌ستکێش له کاتی ده‌رزی ئاژنیندا، ئه‌ویش کاتێک ڕووده‌دات که که‌سێکی ناپسپۆڕ هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی .