وەزارەتی تەندروستی هاوردەکردنی جۆرێکی کیندەری ڕاگرت

وەزارەتی تەندروستی هاوردەکردن و فرۆشتنی جۆرێکی نەستەلەی کیندەری ڕاگرت کە پیسبووی بەکتریای سالمۆنێلایە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی فەرمی، هاوردەکردن و فرۆشتنی جۆرێکی کیدەری ڕاگەیاند کە هەڵگری بەکتریای سالمۆنێلایە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

 

لە نوسراوەکەدا هاتووە، پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پیسبوونی هەندێک لە بەرهەمەکانی نەستەلەی کیندەر لە جۆری Kinder Surprise MAX بە باج نەمبەری L004L03 وە L005L03-AD  کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرهەم هێنرابوو بە بەکتریای سالمۆنێلا کە ڕێکەوتی بەسەرچوونیان ١/١٠/٢٠٢٢، وە ئاماژە بە کۆنووسی لێژنەی پێکهێنراو لە وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٢٣٠٩) لە ڕێکەوتی (١٠/٤/٢٠٢٢) و نوسراوی حکومەتی فیدراڵ ژمارە ٦٧٨ لە ١٠/٤/٢٠٢٢ بڕیارماندا بە:

 

١- لێکۆڵینەوەکردن لە سەرچاوەی ئەو بەرهەمە لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کۆمپانیای هاوردەکار و دابەشکەر وە دیاریکردنی خالە سنووری یان فرۆکەخانەکان کە لێوەی هاوردە دەکرێت.

٢- کێشانەوەی هەموو بەرهەمەکانی کیندەر بەو باج نەمبەرانەی سەرەوە کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرهەمهێنراوە.

٣- قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە بە باج نەمبەری ئاماژەپێکراو بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە خاڵە سنوریەکان و فرۆکەخانەکان تا یەکلایکردنی ئەو بابەتە لەوڵاتە پەیوەندیدارەکان.

٤- وەرگرتنی نموونەی پشکنین لەو بابەتانە بەشێوەی هەڕەمەکی وە پشکنینکردنیان بۆ دڵنیابوون لە شیاوبوون و سەلامەتی ئەو بەرهەمانەی سەرەوە لەلایەن هاوڵاتیان.

٥- پێویستە کاردانەوەی بەپەلە ئەنجام بدرێت لەڕێگای تیمەکانی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی بۆ جێبەجیکردنی ئەو بڕیارانەی سەرەوە.