عەدەسەی چاو هۆكارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە

 توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كردووە زۆرێك لە عەدەسەكانی چاو لە ئەمریكا لە مادەی كیمیایی ژەهراوی دروستكراون، كە هۆكارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

ناوەندی هەواڵ

 

عەدەسەی چاو کە بۆ جوانکاری و ڕەنگاوڕەنگ کردنی چاو بەکاردێت، زیانی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە و لەگەڵ ئەوەی دەبێتە هۆی وشک بوونەوەی چاوەکان، لە هەندێک دۆخدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینایی.

 

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ڕاگەیەندراوە کە زۆرینەی عەدەسەی نەرمی چاو لە وڵاتی ئەمریكا تاڕادەیەكی زۆر لە ماددە كیمیاییە هەمیشەییەكان پێكهاتوون، كە ژەهراوین و هۆكارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، توێژەران ١٨ جۆری بەناوبانگی عەدەسەی چاویان تاقیكردووەتەوە و ئاستی فلۆرینی ئۆرگانیكی لە هەریەكەیاندا دۆزراوەتەوە.

 

جێی ئاماژەیە، پۆلیفلۆرۆئەلكیل ئەو ماددەیەیە كە لە عەدەسەكانی چاودا بونی هەیەو ئاماژەیە بۆ پۆلێك كە لە ١٤ هەزار مادەی كیمیایی پێكهاتووە، ماددەكە بەشێوەیەكی گشتی لە بەرهەمە بەكاربەرەكاندا بەكاردەهێنرێن بۆئەوەی بەرگریان لە ئاو و گەرمی هەبێت، هەروەها لە كۆمەڵێك كەرەستەی ناوماڵدا بەكاردەهێنرێن لەوانە جلوبەرگ و چەسپ و وایەر.