خواردنی پرتەقاڵ بەرهەمی کۆلاجین دەپارێزێت و بۆ قژ بەسوودە

خواردنی میوەکان سوودێکی گرنگی هەیە بۆ جەستە بە تایبەتی پرتەقاڵ، بەڵام نابێت زیادەڕەوی بکرێت لە خواردنیدا.

ناوەندی هەواڵ

 

پرتەقڵ میوەیەکی زستانەی بەتامە و خواستێکی زۆری لەسەرە، چەندین سوودی هەیە بۆ قژ و پێست و جەستە بە هۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین C تێیدا.

 

پرتەقاڵ چەندین سوودی هەیە وەک، ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی مانەوەی پێست دەدات بە جوانی و لە نەخۆشی درێژ خایەن دەیپارێزێت، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی وەک ڤیتامین ئەی و سی و پۆتاسیۆم، پێویستە ڕۆژانە ئەم میوەیە بخورێت، مێشک چالاک دەکات و بیرەوەری بەهێز دەکات، چونکە ترشی فولات و فولیکی تێدایە و بۆ ژنانی دووگیان پێویستە بۆ ئەوەی کۆرپەلەکەی تووشی نەخۆشی مێشک نەبێت.

 

ماددەی فلادونویدی تێدایە، یارمەتی پاراستنی ڕێژەی کۆلسترۆڵی خوێن و پەستانی خوێن دەدات و بۆ دڵ باشە، بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی ڕیشاڵی کرداری هەرس باش دەکات، جگەریش دەپارێزێت لە نەخۆشی، ماسکی پرتەقاڵ دەبێتە هۆی کردنەوەی ڕەنگی پێست، بۆ قژ بەسوودە و بەرهەمی کۆلاجین دەپارێزێت.

 

زیانەکانی زۆر خواردنی پرتەقاڵ

خواردنی پرتەقاڵ لە پاڵ سوودەکەیدا لە هەمان کاتیشدا زۆر خواردنی زیانی هەیە وەک، دەبێتە هۆی قەڵەوی، توشبوون بە دڵەکزێ، هۆکارە بۆ قەبزی، سکچوون و گرژبوونی سک، دەبێتە تەنگە نەفەسی و زیان گەیاندن بە مینای ددانەکان و برینی دەم.