چەند خۆراکێک بۆ پاککردنەوەی جگەر سودیان هەیە
جگەر ڕۆژانە لە پێناو تەندروستی مرۆڤ کار دەکات، پارێزگاریکردن لە تەندروستی و زیادکردنی ئەو خواردنانەی یارمەتی پاککردنەوەی دەدەن بۆ سیستمی خۆراکی زۆر گرنگە.
ناوەندی هەواڵ
جگەر وێستگەی دروستكردنی ووزەیە، ئەندامێكی ناسراوە و چەندان ئەركی گرنگی جۆراوجۆری هەیە، یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆڵسترۆڵ و پرۆتین دەدات و لە زراودا بڕێكی باش كانزا و ڤیتامین تەنانەت كاربۆهیدرات هەڵدەگرێت، هەروەها ژەهر و ماددە ناسەرەكییەكانی خوێن كۆدەكاتەوە و میتابۆلیزم ئاسایی دەكاتەوە، هێشتنەوەی جگەر بەشێوەیەكی تەندروست پێویستە بۆ لەش.
پێنچ خواردنی ڕووەکی بە هاوڕێی جگەر ناسراون و یارمەتی پاکبوونەوەی لە ژەهرەکان دەدەن:
-چەوەندەر
سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی هەیە، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان، ڕیشاڵ و ترشی فۆلیک یارمەتی جگەر دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاریبێت.
-بروکلی
ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسان، کلۆرۆفیل، ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانی تێدایە، یارمەتی دەردانی ئەو ئەنزیمانە دەدات کە جگەر لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە، بە تایبەتی ڤیتامین E کە دەتوێتەوە و یەکێکە لە دژە ئۆکسانە بەهێزەکان بە تایبەتی بۆ جگەر.
-پەتاتە
پەتاتەی شیرین دەوڵەمەندە بە بێتاکارۆتینەکان، دژە هەوکردنی سروشتین و لە جەستەدا دەگۆڕێن بۆ ڤیتامین A سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بە تایبەتی تەندروستی جگەر.
-لیمۆ
ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسان و ڤیتامین سی تێدایە یارمەتی جگەر دەدات ئەو ئەنزیمانە دەربدات کە وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشن و یارمەتی هەرس دەدەن، هەروەها یارمەتی ڕزگاربوون لە ژەهرەکان دەدات.
-نیسک
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی ڕووەکیە، یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی پاقلەمەنی کە هەرسکردنی ئاسانە.