دوو سەنتەری ئۆتیزم و تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە دەکرێنەوە

لەسەر ئەركی خێرخوازان لە پارێزگای هەڵەبجە سەنتەرێكی ئۆتیزم و سەنتەرێكی تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دروستدەكرێن، كە بڕیارە لە ماوەی یەک ساڵ و ٦ مانگدا تەواوبكرێن.

لەسەر ئەركی خێرخوازان لە پارێزگای هەڵەبجە سەنتەرێكی ئۆتیزم و سەنتەرێكی تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دروستدەكرێن، كە بڕیارە لە ماوەی یەک ساڵ و ٦ مانگدا تەواوبكرێن.

هەڵەبجە

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی تەمموزی ٢٠٢١، بەئامادەبوونی هەریەک لە کوێستان محەمەد وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و نوخشە ناسیح قایماقامی هەڵەبجە و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە رێوڕەسمی واژوو کردن بەڕێوەچوو.

لەو بارەیەوە كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لەسەر رووبەری سێ‌ هەزار مەتر دووجا سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری راهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دروستدەكرێت، كە بە شێوەیەكی پێشكەوتوو هەموو پێداویستییەكی تێدایە و بە ڕاوێژ لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە پسپۆڕن لەم بوارەدا نەخشەكە ئامادەكراوە.

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وتیشی: "تێچووی پڕۆژەكە دوو ملیۆن دۆلارە، لەلایەن كۆمپانیای باڵامبۆ ، لەسەر ئەركی هاووڵاتی شێخ عەلی شێخ عیزەدین ئەنجام دەدرێت، بڕیارە لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا پڕۆژەكە تەواوبكرێت".