دوو خوێندکار هەڵەی کتێبە جیهانییەکان ئاشکرا دەکەن

لە زانکۆی میسان دوو خوێندکاری بەشی پزیشکی، هەڵە لە دوو کتێبی پزیشکی جیهانی دەدۆزنەوە و ڕاگری کۆلێژەکەش ئەم کارەییان بەرز دەنرخێنێت.

لە زانکۆی میسان دوو خوێندکاری بەشی پزیشکی، هەڵە  لە دوو کتێبی پزیشکی جیهانی دەدۆزنەوە و ڕاگری کۆلێژەکەش ئەم کارەییان بەرز دەنرخێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوو خوێندکاری بەشی پزیشکی لە زانکۆی میسانی عێراق بە ناوەکانی "دونیا خەلەف مەحموود، زەهرا تەحسین" هەڵە لە دوو کتێبی جیهانی زانستی پزیشکیدا دەدۆزنەوە.

 

دونیا خەڵەف، خویندکاری قۆناغی چواری زانکۆی میسانە، هەڵەی کتێبی "Baily and Love's short practice of surgery"دۆزیوەتەوە، کە لەلایەن دەزگای چاپی بڵاوکراوەی نێودەوڵەتی " CRC press" بڵاوکراوەتەوە.

لە هەمان کاتدا خوێندکار "زەهرا تەحسین" کە خوێندکاری قۆناغی دووەمە لە هەمان زانکۆ، هەڵەی لە کتێبی" Grant's Atlas of Anatomy" دۆزیوەتەوە.

 

ئەم دوو کتێبە باس لە زانستی نەشتەرگەری و توێکاری دەکەن، دوای دیاریکردنی هەڵەکان خوێندکارەکان سەرۆکایەتی بەش و کۆلێژەکەیان لێئاگادار کردووەتەوە، لیژنەی زنستی کۆلێژەکانیش هەڵەی کتێبەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە، بڕیارە هەڵەکە بنێردرێت بۆ دەزگای بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبانە، تا لە چاپی دواتردا هەڵەکە چاکبکرێت.

 

ئەو دوو کتێبە دەبارەی نەشتەرگەری و توێکارین، ئەمە جاری یەکەم نییە کە هەڵەی کتێبەکانی دیاریدەکرێت، دونیا خەڵەف پێشتر لە ساڵی ٢٠١٨دا هەڵەیەکی دیکەی لە کتێبی " Snell's Clinical Anatomy by regions"، دەبارەی توێکاری دۆزیبووەوە، کە لەلایەن دەزگای چاپی نێودەوڵەتی " Lippincott Williams" بڵاو کرابووەوە.

 

لەلایەن ڕاگری کۆلێژی پزیشکی زانکۆکەشەوە ئەم کارەی ئەو خویندکارانە بەرز نرخێندرا، وەک بەڵگەیەک بۆ ئاستی زیرەکی و هۆشیاری خوێندکارەکانی دانرا.

 

ت.پ