توو سوودی تەندروستی بە ژنان دەگەیەنێت

توو دارێکی مەزنە و لە شوێنی کوێستان و فێنکدا گەشە دەکات، سوودی تەندروستی بۆ ژنان هەیە، خواردنی توو گرنگە بۆ ژنی دووگیان، چونکە پەستانی خوێن ڕێکدەخات.

ناوەندی هەواڵ

 

توو یەکێکە لە باشترین دەرمانی گیایی پزیشکی بۆ جەستە، میوەیەکی وەرزییە لە بەهار و هاویندا لە ناوچەی کوێستان و فێنکدا بەر دەگرێت، وەک هەر میوەیەکی دیکە دەتوانرێت وشک بکرێتەوە و لە شەوچەرەی شەوانی زستاندا دابنرێت.

 

توو دوو جۆری هەیە، تووی سپی و تووی ڕەش، یان شاتوو، دوای وشک کردنەوە دەهاڕدرێت و پێی دەوترێت ئاردەتوو، هەروەها چەندین سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە، ئەگەر یەکێک دانی ژان بکات، گه‌ڵای تووی مزری له‌سه‌ر دانێت ژانه‌كه‌ی ده‌شكێنێت، یه‌كێک دووپشك پێوەی ‌بدات تووی ڕه‌شی له‌سه‌ر دانێ ژانه‌كه‌ی دەشکێت.

 

سوودەکانی توو دەتوانرێت بەم شێوەیە پۆلێن بکرێت؛

- خواردنی توو گرنگە بۆ ژنی دووگیان، چونکە پەستانی خوێن ڕێکدەخات.

- دۆشاوی تووی وشک باشترین چارەسەرە بۆ  کیسی سەر ڕەحمی ژنان.

- ئاستی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت.

- هەکردنی پووک ناهێڵێت و چارەسەرە بۆ لەناو بردنی بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو دەم.

- کرداری هەرس یاسان دەکات و ڕیخۆڵە پاک دەکاتەوە.

- خواردنی توو مێشک ئارام دەکاتەوە

- خواردنی توو کارئاسانی دەکات بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهراوی بوون لە ڕێگەی جگەرەوە.

- بۆ کاتی سەرمابوون چارەسەرە بۆ کۆکە. 

- توو یەکێکە لەو میوانەی کە گەدە لە ترشاندنی دەپارێزێت.

- گرنگیپێدان بە خواردنی توو وادەکات، جەستەت بڕێکی باش لە کالیسیۆم بە دەست بهێنێت، کە بە سوودە بۆ پتەو بوونی ددانەکان لە کلۆربوون دەیپارێزێت.

- چارەسەری کەم خوێنی دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن.