چەند خۆراکێکی دژە هەوکردن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی درێژخایەن

هەوکردنی درێژخایەن لە لەشدا بەهۆی چەند نەخۆشیەکەوەیە و ئاماژە بە چەند ڕێنماییەکی دەکرێت کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەوکردنی درێژخایەن.

ناوەندی هەواڵ

 

هەوکردنی درێژخایەن، کە بۆ چەندین مانگ یان چەند ساڵێک لە لەشدا بەردەوام دەبێت، پەیوەندی هەیە بە چەندین کێشەی تەندروستییەوە، لەوانە شەکرە، نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە، هەستیاری، نەخۆشییەکانی بەرگری خۆیی و زیاتریش، خۆشبەختانە، خواردنی خۆراکێکی دەوڵەمەند بە خۆراکی دژە هەوکردن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لەم نەخۆشییانە، پێکهاتە سەرەکییەکانی خۆراکی دژە هەوکردنی خۆراکی جۆراوجۆر (بە تایبەتی ڕووەکەکان) کە ڕێژەی دژە ئۆکسان و ڕیشاڵ و چەوری تەندروست و پڕۆتینی لاواز و ئاوێتەی ڕووەکی سوودبەخشیان تێدایە ڕێگایەکی باش و بەسوودن.

 

ئەو خۆراکانە چین کە دژە هەوکردنن؟

خۆراکی دژە هەوکردن بریتییە لە میوە و سەوزە، دانەوێڵەی تەواو، هەنگوینی دەوڵەمەند بە ئۆمیگا ٣، ماسی، لەگەڵ چەوری تەندروست وەک زەیتی زەیتوون، تەنانەت دەتواندرێت هەندێک شۆکۆلاتەی تاریکیش بخورێت کە ئاوێتەی باشی تێدایە کە پێی دەوترێت فلاڤانۆل، ئەمانە جیاوازن لەو خۆراکانەی کە لەوانەیە مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشی بەرز بکاتەوە، وەک کاربۆهێدراتی زۆر پڕۆسەکراو، زۆر شەکری زیادکراو، گۆشتی پرۆسەکراو، خۆراکی سوورکراو، یان چەوری ترانس.

 

پێکهاتەکانی دژە هەوکردن:

میوەی گێلاس، بیبەری سوور، هەنگوین، هەنار، بلوبێری، شۆکۆلاتەی تاریک.