ژیاننامەی ئەمڕۆ: ئەو ژنەی نیو سەدە لە هونەری گۆرانی وتن بەردەوام بوو
مهههستى لە دوای ٤٠ ساڵ گۆرانی وتن بە شێوازی سونەتی خەڵاتی شێری باڵداری پێدەبەخشرێت و تائێستاش گوێگری گۆرانییەکانی هەیە.
ناوەندی هەواڵ
خهديجه دهدباڵا که ناوە هونەرییەکەی مههەستيه، له ساڵى ١٩٤٦ له شارى تاران لە دایک بووە، لە هونەری گۆرانی وتی سونەتیدا دەستێکی باڵای هەبووە.
له ماوه‌ى ژيانیدا دوو جار هاوسەرگیری کردووە و لە کۆتایدا بەتەنیا ژیاوە، لە هاوژینی یەکەمی خاوەنی کچێکە بەناوی سەحەر نیزامیان، مەههستى له ته‌مه‌نى ١٦ ساڵیدا لە ڕێگەی بەرنامەی گوڵەکانەوە دەست بە کاری هونەری دەکات، بە هاوکاری مامۆستا بێژەن تەرەقی گۆرانی "خودایە دڵمی بردووە" تۆمارکرد.
مامۆستا پەروێز یاحەقی هونەری گۆرانی وتن لە مەهەستیدا دەدۆزێتەوە، ئەمەش وا دەکات کە مەهەستی پێش هایدەی خوشکی بە دنیای هونەری ئاشنا ببێت، ئەکبەرگوڵپایەگان یەکێکی ترە لە مامۆستاکانی مەهەستی و هۆکاری سەرکەوتنەکانییەتی.
ئاوازدانەرانی ئێرانی وەک "ئه‌سه‌دوڵا مه‌له‌ک، ئه‌نوشيروان روحانى، سادق نهوجوکى، موحه‌مه‌د حه‌يده‌رى، مه‌نوچێهر چێشم ئازه‌ر، مێهرداد ئاسمانى و شادمێر عه‌قيلى" ئاوازیان بۆ گۆرانییەکانی مەهەستی داناوە، هەروەها هۆنراوەکانی "بيژه‌ن ته‌ره‌قى، توره‌ج نيگهبان، لێلا که‌سرا، هوما ئه‌فشار، هوميان هوشيارنيژاد و مه‌ريه‌م حهیدهرزادەی کردووە بە گۆرانی.
لە ماوەی ٤٠ ساڵ کارکردنی لە دنیای هونەریدا توانیویەتی ٣١ ئەلبومی گۆرانی تۆمار بکات کە تاکو ئێستاش لەلایەن خەڵکەوە گوێ لە گۆرانییەکانی دەگیرێت.
لە بەرامبەر ٤٠ ساڵ خزمەتکردن بە هونەر لە ساڵی ٢٠٠٥ دا ئەکادیمیای جیهانی هونەری خەڵاتی "شێری باڵدار" دەبەخشنە مەهەستی.
لە دوای چوار ساڵ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەدا لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا و لە ساڵی ٢٠٠٦ لە شاری سانتارۆزای کالیفۆرنیا گیان لە دەستدەدات و لە گۆڕستانی ڤێست ڤود لە لای هایدەی خوشکی بە خاک دەسپێردرێت.
ت.پ