ژیاننامەی ئەمڕۆ: تێکۆشەرێک دژ بە ڕەگەزپەرستی

ئەو نوسەرەی ڕەنج و ‌هەوڵەکانی بۆ بەرەنگابوونەوەی ڕژێمی ڕەگەز پەرستی تەرخان کرد

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و نووسەری بەرگری سیاسەتی ڕەگەزپەرستی بووە لە باشوری ئەفریقا، نزیکەی ٣٠ کتێبی نووسیوە و خەڵاتی نۆبڵی لە ئەدەبدا لە ١٩٩١ بەدەست هێناوە، خەڵاتی بۆکری ئەدەبی لە ١٩٧٤ بە دەست هێناوە.

 

نادین گۆردەمیر لە ٢٠ی نۆڤەمبەری ١٩٢٣ لە شارۆچکەیی سپرینگ نزیک جۆهانسبەرگ لەدایکبووە، لە باوکێکی یەهودی لیتوانی و دایکێکی مەسیحی ئینگلیز، لە ژینگەیەکی سپی بۆرجوازی لە ژێر دەسەڵاتی کاسۆلیک پەروەردە بووە، بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لە منداڵی و هەرزەکاریدا زۆرینەی کاتەکانی بەخوێندنەوە لەسەر جێگا بەسەر بردووە.

 

بە '' خانمە گەورەی ئەدەبی ئەفریقی'' پێناسە کراوە، لە کتێبی ''کتێبی ویژدان'' خۆیی بە ئەفریقی سپی پێناسە کردووە.

زوو فێری نووسین بووە یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ''دەی دووبارە سبەی'' لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بڵاوکردووەتەوە هەر لەو تەمەنەدا هەندێك لە کتێبەکانی لە گۆڤارە ئەمریکیەکاندا بڵاوکردووەتەوە، کۆمەڵە چیرۆکی یەکەمی لە ١٩٥٢ بڵاوکردووەتەوە، دوای ئەوە کارەکانی دەستپێکردووە و ١٥ ڕۆمان و ١٥ کۆمەڵە چیرۆکی بڵاوکردووەتەوە جگە لە هەندێک کاری ڕەخنەی.

 

بەهەمەکانی ڕەنگاو ڕەنگ بوون لە نێوان ڕۆمان و کورتە چیرۆکدا بوون، بابەتە سەرەکیەکانی دژی ڕەگەز پەرستی و دورخستنەوە و تەنیایی بوو.

کۆتا ڕۆمانی بەناوی ''هیچ کاتێ وەک ئەم کاتە نیە'' بووە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە، دەربارەی جەنگاوەرە کۆنەکانە بەرەنگاری سیاسەتی ڕەگەزپەرستی بوونەتەوە و چارەسەری ئەو ڕووداوانە دەکەن لە کۆمەڵگای ئێستای باشوری ئەفریقادا هەیە..

نادین ئەو نووسەرەی ڕەنج و ‌هەوڵەکانی بۆ بەرەنگابوونەوەی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی تەرخان کرد، رابەر و ئەندامێکی دیاری کۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریقا بووە، هەروەها لە پێناو ئازاد کردنی نیلسۆن ماندێلا جەنگاوە و دوای ئەوە بوونەتە دوو ‌هاوڕێی نزیک.

 

حکومەتی باشوری ئەفریقا بەشێك لە کتێبەکانی گۆردەمیری قەدەغە کرد لەو فەترەتی دەسەڵاتی وڵات ڕەگەز پەرست بووە.

 

نادین پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ جیهانی عەرەبی و ڕۆشنبیری عەرەبیدا هەبووە، پەیوەندیەکی نزیک بە نووسەری میسری ''نەجیب مەحفوز'' یەوە بەستبوو و گرنگی بە کارەکانی داوە پێشەکی وەرگێڕانی ئینگلیزی کتێبەکەی ''دەنگدانەوەی ژیاننامە'' مەحفوزی نووسیوە، جگە لایەنگری فەڵەستین و داوایی دۆزینەوەی چارەیەکی بۆ مافەکانی گەلی فەڵەستین کردووە.

 

چەندین بەرهەمی وەرگێڕاوە بۆ زمانی عەرەبی وەکو ''ضيف شرف"، "قوم جولاي"، "العالم البرجوازي الزائل"، "بلد آخر'' .

 

نادین گۆردەمیر خەڵاتی مان بۆکری لەسەر ڕۆمانی ''چالاکوانی ژینگە'' لە ١٩٧٤ بەدەست هێناوە، مەدالیای فەڕەنسای بە پلەی ''فەرماندە'' بۆ هونەر و ئاداب بەدەست هێناوە، هەروەها لە ساڵی ١٩٩١ خەڵاتی نۆبڵی لە ئادابدا بەدەست هێناوە و بووەتە یەکێک لە گرنگترین نوسەرەکانی سەدەی بیست.

 

نادین گۆردەمیر لە ١٣ی تەموزی ٢٠١٤ لە جۆهانسبگ باشوری ئەفریقا کۆچی دوایی کردووە.

 

ت.پ