ژیاننامەی ئەمڕۆ: تارا تيبا، گۆرانيبێژى شێوازى جاز
تارا تيبا ده‌رچووى به‌شى ئهندازيارى له وڵاتى ئێران، ده‌رچووى به‌شى ئاوازى جاز له زانکۆى هونه‌ره جوانهکانى وڵاتى ئوستراليا و گۆرانيبێژى شێوازى جاز و دهرهێنەرى ميوزيکه.
ناوه‌ندى هه‌واڵ
تارا تيبا له ساڵى ١٩٨٤ له خێزانێکى هونه‌ردۆست له شارى تارانی وڵاتی ئێران لەدایکبووە، له ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵیدا په‌روه‌ردەی ميوزيک به دوو ئامێرى که‌مان و پیانۆ وەردەگرێت، له ته‌مه‌نى ١٦ ساڵیدا ڕوو ده‌کاته میوزيکى کلتورى و سونه‌تى، لە سەرەتادا دەبێتە ئه‌ندامى گروپى "ده‌رئامه‌د" و دواتر گروپێکى تايبه‌ت به ناوى "تارا تيبا" پێکدەهێنێت، ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده ده‌رچووى به‌شى ئهندازيارییە له زانکۆى تاران.
يه‌که‌م ئەلبومى تارا له ساڵى ٢٠١٠دا بڵاودەبێتەوە، به‌ڵام دواتر به هۆى پەسەند نەبوونی هونەرمەندی ژن لەلایەن وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيرى لە وڵاتى ئێران، تارا ده‌ست له کارى هونه‌رى له وڵاتى ئێران هه‌ڵده‌گرێت و کۆچی وڵاتی ئوسترالیا دەکات، له زانکۆى هونه‌ره جوانهکانى ئه‌و وڵاته له به‌شى ئاوازى جاز دەست بە خوێندن دەکات.
ئەلبومی "خه‌ونى ئێرانى" له ساڵى ٢٠١٤ بڵاوده‌کاته‌وه و گۆرانی "پايز" یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی تارا و دواتر لە ساڵی ٢٠١٨‌دا ئەلبومی "ئومێد" بڵاودەکاتەوە و لە وڵاتی ئوسترالیا خەڵاتی ئاریا وەردەگرێت.
تارا ئەلبومى "ئومێد" پێشکه‌ش به‌و که‌سانه ده‌کات که نه‌خۆشى ده‌روونى و رۆحيان هه‌يه. محه‌مه‌د ره‌زا ده‌روێشى سه‌باره‌ت به کاره هونه‌رییەکانی تارا وتوویەتی: "تارا تيبا گۆرانيبێژێکى گه‌نج و تايبه‌تى ئێرانيه، که به جوانى له‌گه‌ڵ دنياى مەوزيک تێکه‌ڵ بووە و توانيوویەتى سنوره‌کانى شێوازى سونه‌تى، کلاسيک و جاز تێپه‌ڕێنێت."
گۆرانییەکانى تارا بريتين له: کاتى مه‌ستى، ئه‌گه‌ر بونت نييه، شانه، ئۆمێد، شاى من مانگى من، پاييز، که‌نعان، رهقسى خه‌و، له ئاستانه، له‌حزه، به‌هار، نابارێ ئاسمان و ...
ت.پ