ژیاننامەی ئەمڕۆ: سارا نائينى، گۆرانيبێژی شێوازى پۆپ

سارا نائينى يه‌کێک له قاره‌مانه‌کانى وه‌رزشى جوملاستیک له وڵاتى ئێران و گۆرانيبێژى ئێستای شێوازى پۆپ و مامۆستاى ئاواز.

ناوه‌ندى هه‌واڵ

 

سارا نائينى لەساڵی ١٩٨١ له شارى شيراز لەدايکبووه، دايکى حوروش خه‌ليلى (گۆرانيبێژى گروپى خاتونى مانگ و مامۆستاى ئاواز) و باوکى ره‌حيم حه‌سه‌ن نائينى (وەرزشکاری جوملاستیک) بووە، ئه‌و ژنه گۆرانيبێژه ده‌رچووى به‌شى گرافيکە له زانکۆى دکتۆر شه‌ريعه‌تى تاران، سارا ميوزيک له دايکى و جوملاستیکیش له باوکییەوە فێردەبێت.

 

له وڵاتى ئێران به هۆى رێگرتن له گۆرانيبێژى ژنان، سارا له لايان وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى ئێران مۆڵەتی گۆرانيبێژى پێنادرێت و ته‌نانه‌ت مافى گۆرانيبێژى له‌گه‌ڵ ژنێکى‌تريشى نابێت، هه‌ر بۆيه وڵاتى ئێران به‌جێدەهێڵێت و له ساڵى ٢٠١٢ لەلايەن ره‌زا روحانى ژه‌نيار و ده‌رهێنه‌رى ميوزيک بۆ وڵاتى کاليفۆرنيا بانگهێشت ده‌کرێت.

 

توره‌نج عابیديانی ده‌رهێنه‌ر، ژيانى هونه‌رى و وه‌رزشى سارا له ساڵى ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٩ به شێوازى فيلمى دۆکیۆمێنتاری ناوى 'ئه‌وه‌ وه‌هم نييه' بەرهەم دەهێنێت و بڵاودەکرێتەوە، بەرهەمەکانی سارا بریتین لە: دڵى يار، سيحر، له‌گه‌ڵ تۆ ده‌توانم هه‌ر شتێک بکه‌م، من و تۆ، و ... که‌ به‌ هاوکارى ره‌زا روحانى به‌رهه‌ميان هێناوه.

 

کۆنسێرته‌کانى سارا نائينى

به‌رێوەبردنى يه‌که‌م کۆنسێرتى تايبه‌ت له ته‌مه‌نى ١٧ ساڵى‌دا له ساڵى ٢٠٠٨

کۆنسێرتى تايبه‌ت له دورگه‌ى کيش له ساڵى ٢٠٠٠

کۆنسێرتى تايبه‌ت له ماڵى باڵویزخانه‌ى پاکستان له ساڵى ٢٠٠٢

کۆنسێرتى تايبه‌ت له باڵوێزخانه‌ى يونان له ساڵى ٢٠٠٤

کۆنسێتر له وڵاتى ئه‌مه‌ريکا له ساڵى ٢٠٠٦

کۆنسێرت له وڵاتى ئۆتريش له ساڵى ٢٠٠٧

کۆنسێرتى ساکرامنتۆ و سانفرانسيسکۆ له ئه‌ياله‌تى کاليفۆرنيا له‌گه‌ڵ ره‌زا رۆحانى له ساڵى ٢٠١٣

 

کاره هونەرییەکانی سارا نائينى

دوئێتى گۆرانى 'هه‌ستى خۆش' و 'نا' له‌گه‌ڵ فه‌رزاد فه‌رزين

دوئێت له ئەلبومی ميوزيکى گروپى 'واران'

دوئێت له ئەلبومی ميوزيکى گروپى 'راما' و چەندەها بەرهەمی دیکە.