ژیاننامەی ئەمڕۆ: لەیلا عەتار، سەوسەنی جوانی بەغدا

لەیلا نیگارکێشێکی عێراقیە و بە داهێنەر و تازەگەریی نوێ لە تابلۆدا ناسراوە، چەندین نازناوی وەک سەوسەنی جوانی بەغدا، خەڵاتی ئاڵتونی بیناڵی کوەیتی پێبەخشراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەیلا لە ٧ی ئایاری ١٩٤٤ لە شاری بەغدا لەدایکبووە، ساڵی ١٩٦٥ کۆلێژی هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە لە دەیەکەمەکان بووە.  

لەیلا هەر لە منداڵیەوە خولیای وێنەکێشان و حەزی هونەری هەبووە، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا خەڵاتی پێشبرکێی جیهانی منداڵانی لە وڵاتی هیندستان بەدەست هێناوە، وە خێزانەکەشی پشتگیری بوون تا گەشە بە بەهرەکەی بدات.

 

لەسەرەتای پیشەگەریدا لە ساڵی ١٩٦٧ لەگەڵ کۆمەڵەی ئادەم و حەوا بەشداربووە و دوای ساڵێک پێشانگای خۆیی کرووەتەوە و جیاواز بووە بە کارە ناوازەکانی، ''الغابة البدائية'' لەو کارانەی بووە کەوا دووبارەی دەکردنەوە، ئاماژەی بە جیهانێکی سەرەتای جادووی کردووە کە ئەویش گلگامێشی پادشای ئوروکی کۆنی ئەفسانەی وڵاتی نێوان دوو ڕووبارە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر، زۆرینەی تابلۆکانی باسی چۆنێتی ژیانی مرۆڤ و خاڵی لاوازی و ترس و ستەمی کردووە.

 

چەند جارێک تابلۆ هونەریەکانی لە مەزاتدا نمایش کراوە، تابلۆی'' امرأة في الغابة'' بە ٣٧٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٠ لە کریستیز دوبەی فرۆشراوە.

 

لەیلا عەتار هاوسەرگیری لەگەڵ پارێزەر "عەبدول خالق جریدان" کردووە لە ناوچەی کازمیە نیشتەجێبوون و سێ منداڵی بە ناوەکانی ''ڕیم، زەینەب و حەیدەر هەبووە.

 

مردنە تەمومژاویەکەی

٢٦ ساڵ دەبێت لەیلا عەتار کۆچی دوایی کردووە، خانووەکەیان لە تەنیشت بینای هەواڵگری عێراق بووە، لە ٢٣ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٣ بەهۆی هێرشی موشەکی ئەمریکا بۆسەر بینای سەرەکی هەواڵگری عێراقی خۆی و مێردەکەی گیانیان لەدەستدا و لە ڕێو ڕەسمێکی فەرمی حکومیدا بە خاک سپێرا.

 

هەندێک قسەوباس هەیە دەڵێن ڕوداوەکە بەمەبەست بووە، بەهۆی ئەو تابلۆیەیەکی جۆرج بۆش کە لەیلا لە ڕاڕەویی هۆتێل ڕەشید لە بەغدا کێشابووی و لە ژێریدا نوسیبووی جۆرج بۆش تاوانبارە.

 

کارە هونەرەیەکانی لەیلا بەرز نرخێنراون

گۆرانی بێژی ئەمریکی کریستۆڤرسۆن گۆرانیەکی تایبەتی بۆ لەیلا عەتار بەناوی “Broken” وتووە، باسی کوژرانی لەیلای کردووە لەلایەن ئەمریکا و کێشەی لۆس دیساباریسی کردووە کە لە ئەرجەنتین فڕێنرابوو، دوو دەسەڵاتی کۆکردووەتەوە کە هیچ بەرپرسیارێتیەکی قوربانیان هەڵناگرن.

 

شاژنی بێدەنگی و ئارامی ئازاری ژنانی لە تابلۆکانیدا ڕەنگ پێداوەتەوە، لەیلا نازناوی'' سەوسەنی جوانی بەغدا ''ی پێبەخشراوە، هەروەها هەردوو نازناوی '' خانمی ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین'' و ''شاژنی بێدەنگی'' پێبەخشراوە، ئەشکەنجەی ژنانی بە بوێری و لێهاتووی و جەستەیی لە تابلۆ هونەریەکانیدا چارەسەرکردووە.

 

گوزارشتی هونەری لەیلا و ژمارەی تابلۆکانی

هونەری لەیلا عەتار پێشنیاری دوورکەوتنەوە و خەمێکی قوڵە، کاریگەر بووە بە تابلۆکانی هونەرمەندی ئەمریکی جۆرجیا ئۆکیڤ بەتایبەت تابلۆی ''دۆڵی سور''، ژمارەی ئەو تابلۆیانەی لە دەزگای هونەری شێوەکاری ماوەتەوە ١٠ تابلۆ دەبێت، تابلۆکانی تری لەلایەن حەیدەری کوڕیەوە پارێزگاری لێکراوە.

 

لە دیارترین وتەی لەبارەی خۆشەویستیەوە (خۆشەویستی گرنگە، ئەو شتەیە کە عێراقیەکان لە ئێستادا لەهەموو شتێک زیاتر پێویستیان پێیە، ئەوەیە لە نێوان یەکدا یەکیان خۆشبوێت). لەبارەی هاوڕێیەتیشەوە دەڵێت (شتێکی پیرۆزە و هەمیشە ژمارەیەک لە هاوڕێکانم بە خێزانی خۆمم داناون).

 

پلە و بەرهەمەکانی کە پێشکەشی کردووە

هەندێک لە بەرهەمەکانی پێشکەش بە بەڕێوبەرایەتی مۆزەخانەی نیشتیمانی هونەری نوێ، نوسینگەی سەدام بۆ هونەر و هۆڵی رەواق و هۆڵی بەغدا کردووە، ئەندامی سەندیکا و کۆمەڵەی هونەرمەندانی عێراق بووە، بەڕێوبەری گشتی دەزگای هونەر بووە، پێنچ پێشەنگای خۆی لەناو عێراقدا کردووەتەوە، بەشداری لە چەند پێشەنگایەکیش لە دەرەوە و ناوخۆی عێراقدا کردووە، خەڵاتی چارۆکەی ئاڵتونی لە بیناڵی نۆیەمی کوەیت بەدەستهێناوە، هەروەها لە ساڵی ١٩٨٤ بەشداری لە پێشەنگای بیناڵی لە قاهیرە کردووە، کۆمەڵێک خەڵاتی ڕێزلێنانی لە کوەیت، بەحرەین، میسڕ و پێشانگای نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٨٨ وەرگرتووە.

 

لەیلا عەتار لە شانۆگەریەکاندا

لە ساڵی ٢٠٠٤ شانۆگەری "تسعة أجزاء من الرغبة" پشتی بە کەسایەتی لەیلا عەتار بەست وەک کەسایەتیەکی سەرەکی، نوسەری شانۆکە هیزەر ڕاڤۆ باسی لەوە کردووە کەوا تابلۆکەی لە پێشەنگایەکی هونەریدا بینیوە و گرنگی پێداوە، ئەوەش پاڵنەرێک بووە بۆ نووسینی شانۆگەریەکە لەگەڵ کەسایەتی لەیلادا، کەسایەتیەکی خەیاڵیەوە لە ڕاستەقینەی لەیلاوە دوورە.

ت.پ