ژیاننامەی ئەمڕۆ: گۆرانيبێژ و ره‌خنه‌گرى هونەری لە وڵای ئێران

سپێده جه‌نده‌قى گۆرانيبێژ و ژه‌نيارى ئامێرى سێتاره و له ره‌خنه‌گرانى سه‌ره‌کى قه‌دەغەکردنى گۆرانيبێژى ژنانە له وڵاتى ئێران.

ناوه‌ندى هه‌واڵ

 

سپێده جه‌نده‌قى له ساڵى ١٩٨٢ له شارى تاران لەدايکبووه، ئه‌م ژنه هونه‌رمه‌نده ده‌رچووى به‌شى ئاوازى ئێرانيیه له په‌يمانگاى تاران و يه‌کێکە له ره‌خنه‌گرانى سه‌ره‌کى قه‌ده‌غەکردنى گۆرانيبێژى ژنانى ئێرانى له وڵاتى ئێرانە، سپێده يه‌کێک له قوتانيانى په‌ريسا (گۆرانيبێژى به‌ناوبانگى ئێرانى) بووه، ئامێرى سێتار له لاى مامۆستايان حه‌سه‌ن ئه‌سه‌دى، حێشمه‌ت عه‌تايى و مه‌جيد به‌هه‌شتى فێر بووه و له ئێستادا له شارى تاران مامۆستاى ئاوازه.

 

سپێده حه‌ى و خولياى بۆ گۆرانيبێژى بەیان دەکات و دەڵێت: "له کاتى خوێندنى سه‌ره‌تايمه‌وه ئاواز خوێندنم ده‌ستپێکردووه، به‌ڵام يه‌که‌مجار که گوێم له گۆرانییەکانی په‌ريسا بوو، بريارمدا که بچمه لاى ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده و فێرى ئاواز بم". هه‌روه‌ها سپێده له چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ که‌مپەینى مافى مرۆڤ سه‌باره‌ت به قه‌دەغەکردنى گۆرانيبێژى ژنان ده‌ڵێت: "کارى من گۆرانيبێژى ئاوازى ئێرانيه، که هيچ کاتێک مۆڵەتی ئەوەم نەبووە کار بکەم، ته‌نها به مه‌رجێک که له‌گه‌ڵ پياوێک گۆرانى بڵێم، من حه‌زم له‌و کاره‌ نه‌بووه و ئه‌گه‌ر بێت و له‌گه‌ڵ ژن گۆرانى بڵێم ده‌بێت دوو ژنى ترم له‌گه‌ڵ بێت".

 

گۆرانێکانى سپێده بريتين له: له‌ لام دانيشه، ئه‌گه‌ر عومر بێ، مۆمى شه‌وانه، يارى خه‌راباتى، به‌هارى جوان، نيگارى گوڵ عوزار، خه‌ياڵى گه‌يشتن، مانگى ژه‌نيار، شه‌وى هيجران، شه‌يدايى حافيز، نه‌ورۆز، له‌يلى و مه‌جنون و ... .

 

ت.پ