ژیاننامە: نادین لەبەکی

یەکێک لە ژنە دەر‌هێنەرە بەناوبانگەکانی هونەری جیهانی عەرەبی، خاوەنی خەڵاتی "گۆڵدن گڵۆپ"ە لە ڤیستیڤاڵی کان بۆ باشترین فیلمی بیانی، زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی و ئیتاڵی دەزانێت.

یەکێک لە ژنە دەر‌هێنەرە بەناوبانگەکانی هونەری جیهانی عەرەبی، خاوەنی خەڵاتی "گۆڵدن گڵۆپ"ە لە ڤیستیڤاڵی کان بۆ  باشترین فیلمی بیانی، زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی و ئیتاڵی دەزانێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دەرهێنەر و ئەکتەرێکی لوبنانیە، دەرهێنانی بۆ چەندین ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەندانی بەناوبانگی عەرەب وەک ( شوفلك حلّ، نورا رحّال،طير الغرام، باسكال مشعلاني، حبيب قلبي، كارول سماحة، أخاصمك آه، نانسي عجرم، الأردن، غي مانوكيان) کردووە، لەبواری سینەماشدا دەرهێنانی بۆ چەندین فلیم کردووە و خەڵاتی جیهانی بەدەست هێناوە، وەک فلیمی (كفرناحوم ٢٠١٨، وهلأ لوين؟ - ٢٠١١، سكر بنات ٢٠٠٧)، ناوی چووەتە لیستی ١٠ باشترین دەرهێنەری جیهانی لە ڤیستیڤاڵی سەندانسی سینەمایەوە.

 

نادین لەبەکی لە ١٨ ی فبرایری ١٩٧٤ لە شاری بعبداتی لوبنان لەدایکبووە دەر‌هێنەر و ئەکتەرێکی لوبنانیە، بەشی ڕاگەیاندنی لە زانکۆی قەدیس لە بەیروت تەواوکردووە، ساڵی ١٩٩٧ دەرهێنانی بۆ فلیمی ( 11 شارع باستير) کرد خەڵاتی باشترین کورتە فلیمی لە ئاهەنگی سینەمای عەرەبی لە پەیمانگای جیهانی پاریس وەرگرت، لە ساڵی ١٩٩٨ چۆتە کۆرسی نواندنی دراما لە خوێندنگای فەڕەنسی Cours Florent دواتریش ڕووی کردۆتە دەرهێنانی ڕیکلام و ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەندە بەناوبانگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵێک خەڵاتی بەدەست هێناوە.

نادین بە ڕەوانی زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی و ئیتاڵی دەزانێت، ساڵی ٢٠٠٧ هاوسەرگیری لەگەڵ ئاوازدانەر و دابەشکاری ئاواز خالید مەزنەردا کردووە، بڕوانامەی شانازی لە زانکۆی ئەمریکی لوبنانی لە ٢٠١٦ وەرگەتووە.

یەکەمین کاری دەرهێنانی ڤیدۆ کلیپی "طير الغرام'' بووە لەساڵی ٢٠٠٠، بەدەرهێنانی کلیپی ''أخاصمك آه'' لە ساڵی ٢٠٠٢ بەهرەی دەرهێنانی دەرکەوت و سەرنجێکی زۆری بینەری ڕاکێشا، جگە لەوەش کاری دەرهێنانی کلیپی بۆ زۆرێک لە هونەرمەندانی عەرەب کردووە.

 

لەڕێی دەر‌هێنانی فلیمی''سكر بنات'' ساڵی ٢٠٠٥ لەبەکی بەشداری لە ڤیستیڤاڵی کانی سینەمایدا کرد، یەکەمین کاری درامی نادین بوو، ناوەڕۆکی فلیمەکە باس لە پێنج ژن دەکات، لە کلینکێکی جوانکاریدا کار دەکەن بەشێوەیەکی کۆمیدی و باسی شاری بەیروت دەکات دوور لەو دۆخە سیاسیەی لوبنانی بێزارکردووە.

فلیمەکە بۆ یەکەمین جار لە ڤیستیڤاڵی کانی سینەمای لە ساڵی ٢٠٠٧ پێشکەشکرا، لەڕووی بازرگانیەوە سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێناوە، لە هەموو جیهان فرۆشراوەتەوە و لە ڤیستیڤاڵەکانی جیهان خەڵاتی زۆری بەدەست هێناوە، وەک دەرهێنەر و ئەکتەر زۆر ستایشی کرا هۆکاربوو تا ناوی نادین بچێتە لیستی ١٠ باشترین دەرهێنەری ڤیستیڤاڵی سەندانسی سینەمای، لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن مەدالیای سوارچاکی هونەرو ئەدەبی پێدرا.

لەساڵی ٢٠١٠ ڕۆڵی پاڵەوان و دەر‌هێنانی بۆ دووەمین کاری درامی (وهلأ لوين؟) کرد.

فلیمەکە باس لەبابەتێکی هەستیار دەکات چیرۆکی کۆمەڵە ژنێکی موسڵمان و مەسیحیە لە گوندێکی لوبنان بەهەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن قەدەغەی جەنگی ئاینی بکەن لە گوندەکەیاندا، بۆ یەکەمین جار فلیمەکە لە کانی سینەمای بەتایبەت بینرا Un Certain Regard"

فلیمەکە سەرکەوتنێکی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا و خەڵاتی جەماوەری لە ڤیستیڤاڵی تۆرنتۆی سینەمایی نێودەولەتی بەدەست هێنا هەروەها چەندین خەڵاتی دیکەشی لە ڤیستیڤاڵەکانی جیهاندا بەدەست هێنا وەکو، ڤیستیڤاڵی کان، سان سیباستیانی نێودەوڵەتی، ستۆکۆڵمی سینەمای، هەروەها فلیمەکە هەڵبژێراوە بۆ خەڵات باشترین فلیمی بیانی بەهەڵبژرادنی ڕەخنەگرانی لوس ئەنجلس.

ساڵی ٢٠١٦ نادین ئامادەکاری بۆ سێیەمین فلیمی بەناوی (كفرناحوم) ڕاگەیاند، فلیمەکە سەرکەوتنێکی فراوانی بەدەست هێناو بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا وەک باشترین فلیمی بیانی لەیەکەمین نمایشی ڤیسیڤاڵی کانی سینەمایدا خەڵاتی لیژنەی دادوەری بردەووە، هەروەها لە کورتە لیستی باشترین فلیمە بیانیەکان وەک باشترین فلیمی بیانی بۆ خەڵاتی ئەکادیمیای سینەمای بەریتانیا و خەڵاتی(گۆڵدن گڵۆپ) هەڵبژێرا.

لەهەڵبژرادنەکانی بەیروتی ساڵی ٢٠١٦ نادین لەبەکی کاندیدی جوڵانەوەیەکی سیاسی نوێ بوو(بيروت مدينتى) سەڕەرای بەدەست هێنانی لە ٤٠٪ دەنگەکان جوڵانەوەکە لەبەرامبەر رکابەرەکەی (لائحة البيارتة) شکستی هێنا کەلەلایەن سەعد حەریریەوە پاڵشتی دەکرا.

وەک ئەندامی لیژنەی دادوەری بەشی تێڕوانینی تایبەت Un Certain Regard لە ڤیستیڤاڵی کانی لە ساڵی ٢٠١٦هەڵبژێراوە.

وەک ئەکتەریش ساڵی  ٢٠١٠نادین ڕۆڵی پاڵەوانی لە فلیمی رصاصة طايشة بینیوە لە دەرهێنانی جۆرج هاشم، رۆڵی لاوەکیشی لە فلیمی مەغریبی Rock the Casbah بینیوە.