ئۆگستا ساڤاج: دەنگی ژنانی ڕەنگ جیاواز لە هونەری ئەمریکیدا
ئۆگستا ساڤاج هونەرمەندێک بوو کە داهێنەری لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە کۆمەڵایەتییەکان لە ماوەی سەدەی بیستەمدا تێکەڵ کرد، ناوی ئەو پەیوەندی بە ڕێنێسانسی هارلمەوە هەیە و کارەکانی ڕەنگدانەوەی ئارەزووی ناسنامە و کولتووری ئەمریکی ئەفریقاییە.
ناوەندی هەواڵ
ئۆگستا ساڤاج بە یەکێک لە دیارترین پەیکەرتاشی ئەمریکی ئەفریقایی سەدەی بیستەم دادەنرێت، ناوی ئەو پەیوەندی بە ڕێنێسانسی هارلمەوە هەیە، ئەو بزووتنەوەی کولتوورییەی کە لە دەیەکانی سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە نیویۆرک گەشەی سەدن.
بەشدارییەکانی ئۆگستا ساڤاج تەنها لە پەیکەرسازیدا سنووردار نەبوون، بەڵکو لە بواری پەروەردەی هونەریدا کاری کردووە، یارمەتی داوە بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هونەرمەندان ڕەنگ جیاواز، بەتایبەتی گەنجان و ژنان.
ئۆگستا ساڤاج لە ساڵی ١٨٩٢ لە پارێزگای فلۆریدا لەدایک بووە، لە منداڵییەوە دەستی بە پەیکەرسازی کردووە بە گڵ، سەرەڕای ئەوەی باوکی ڕزای نەبووە، دواتر ڕووی لە نیویۆرک کردووە و لەوێ لە کوپەر یونیون هونەری خوێندووە، لە ساڵانی ١٩٢٠دا دەستیکرد بە کارکردن لەسەر پەیکەرسازیی جەستە، لەنێویاندا کارەکانی وێناکردنی کەسایەتییە ئەمریکییە ئەفریقییەکان.
ئۆگستا ساڤاج بە درێژایی ژیانی پیشەیی ڕووبەڕووی جیاکاری ڕەگەزی و پیشەیی بووەوە، لە ساڵی ١٩٢٣دا بەهۆی ڕەنگی پێستیەوە دەرفەتی خوێندنی لە پرۆگرامێکی هونەری لە فەرەنسا پێنەدرا، بەڵام خۆڕاگر بوو و دواتر سکۆلەرشیپێکی وەرگرت کە ڕێگەی پێدا لە پاریس بخوێنێت و کارەکانی لەوێ نمایش بکات.
یەکێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی "گامین"ە کە جەستەی منداڵێکی ڕەنگ جیاوازە و لە ساڵی ١٩٢٩ دروستکراوە، منداڵەکە بە جلوبەرگی سادە وێنا کراوە و تایبەتمەندیەکانی تێکەڵاوی بێتاوانی و جددییە، ئەم بەرهەمە ستایشی بەرفراوانی بەدەستهێنا، لە بەرگی گۆڤاری "قەیران"دا دەرکەوت و بە نموونەی پابەندبوونی ئۆگستا ساڤاج دادەنرێت بە وێناکردنی کەسایەتییە ڕەنگ جیاوازەکان بە شێوەیەکی مرۆڤدۆستانە، کە لە چەشنە کۆنەپەرستانەکان تێدەپەڕێت.
بەڵام بەناوبانگترین بەرهەمی "The Harp"ە کە لە سەرەتادا ناوی "هەموو دەنگێک بەرز بکەرەوە و گۆرانی بڵێ" کە بۆ پێشانگای جیهانی نیویۆرک لە ساڵی ١٩٣٩ دروستی کردووە، ئۆگستا ساڤاج بە ئیلهام وەرگرتن لە سروودی هەمان ناو، کۆمەڵێک گۆرانیبێژی ڕەنگ جیاوازی لە پێکهاتەیەکدا وێنا کردووە کە لە تارەکانی چەپکە گوڵ دەچێت.
هەروەها بە قووڵی بەشداری ڕۆڵی ژنانی ڕەنگ جیاواز و هونەرمەندان بووە لە ژیانی کولتووریدا، ستۆدیۆی ساڤاجی هونەر و پیشەسازی لە شاری هارلم دامەزراندووە، ئۆگستا ساڤاج لە ساڵی ١٩٦٢ کۆچی دوایی کردووە، بەڵام میراسەکەی زۆر زیاترە لە بەرهەمە هونەریەکانی، ئەو یارمەتی گۆڕینی بوونی هونەرمەندەکانی ئەمریکی ئەفریقایی دا لە دامەزراوە هونەرییەکان، بەستنەوەی داهێنان بە پەروەردە و داکۆکیکردن لە مافی هونەرمەندان بۆ دەرفەتەکان.